خالید شوانی: سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی چاره‌كردنی كێشه‌كان ده‌كات

به‌غدا-KDP.info- (خالید شوانی) گوته‌بێژی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆككۆماردا، دووپات له‌سه‌ر گرینگی به‌رده‌وامی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا كرایه‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماریش پشتگیریی هه‌وڵه‌كانی چاره‌كردنی كێشه‌كان ده‌كات.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا، شانده‌كه له‌گه‌ڵ (فواد مه‌عسووم) سه‌رۆككۆماری عێراقدا كۆبووه‌وه، له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، (خالید شوانی) گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆككۆماری عێراق، باس له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرا، هه‌روه‌ها سه‌ردانی له‌مشێوه‌یه و به‌رده‌وامییان خرایه به‌ر باسه‌وه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی (شوانی) زانیاری دا ، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی به‌غدادا، بڕیار دراوه كه چه‌ندان لیژنه پێك بهێندرێن، بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا، هاوكات باس له گرینگیی چاره‌كردنی كێشه‌كان و رزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ و دابینكردنی بودجه بۆ پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی په‌نابه‌رانی عێراقی له هه‌رێم كراوه.




