"یەکی شوبات دەری‌خست کە نەیاران چەندە لە خیتابی یەکگرتووی کوردایەتی هەراسانن"

هەولێر -KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ کارەساتی یەکی شوبات دەڵێ، ئه‌و كاره‌ساته، ئاماژه‌یه‌ك بوو كه تیرۆریستان و نه‌یارانى كوردستان، چه‌ند به خیتابى یه‌كگرتووى كوردایه‌تى و یه‌كریزى هه‌ڕاسانن و چه‌ند دوژمنى ئاشتى و دیموكراسین و چه‌ند له ده‌ور و قه‌باره‌ى كورد به‌ڕقن.
دوازدە ساڵ لەمەوبەر، لەو کاتەی خەڵکی کوردستان و هاووڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست لە گەرمەی خۆشییەکانی یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى پیرۆزەکەى قوربانى ساڵی 2004ـدا بوون، دوو تیرۆریست لەیەک کاتدا لە بارەگای مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستاندا خۆیان خزاندە نێو ئاپۆرای خەڵک و کادیر و سەرکردەکان و دوو تەقینەوەی خۆکوژییان ئەنجامداو لەماوەیەکی کورت‌دا ده‌یان سه‌ركرده‌و كادیر‌و پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتیى تێكۆشه‌ریان له‌و دوو كرده‌وه تیرۆریستییە خۆكوژییەدا شەهیدو بریندار کرد.
شه‌هیدبوونى ئه‌و هه‌موو خه‌باتكاره، زیانێكى گه‌وره به‌ر گه‌ل و وڵات و قه‌واره سیاسییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان و دامەزراوە حزبی و ئیداریەکانی هەولێری پایتەخت کەوت
ئه‌و ڕووداوە تاڵە لەکاتێکدا بوو کە گه‌له‌كه‌مان تازه له سته‌م و زۆرداری و مۆته‌كه‌ى ڕ‌ژێمى دیكتاتۆریى به‌عس ڕزگارى ببوو، ده‌یه‌ویست به ئازادانه و له سایه‌ى ئاشتى و یه‌كرێزییدا بژى و وڵاته‌كه‌ى به‌ڕێوه‌ببات و ئاوه‌دان بكاته‌وه، پێویستییه‌كى زۆرى به لێهاتوویى ئه‌و سه‌ركرده و كادیره هه‌ڵكه‌وتووانه‌ى هه‌بوو كه هه‌م له بوارى سیاسى و دیپلۆماسى، هه‌م له بوارى حكومه‌تایه‌تى و خۆبه‌ڕێوه‌بردندا، شارەزاى زۆریان پێكه‌وه‌نابوو..
ئه‌و كاره‌ساته، ئاماژه‌یه‌ك بوو كه تیرۆریستان و نه‌یارانى كوردستان، چه‌ند به خیتابى یه‌كگرتووى كوردایه‌تى و یه‌كرێزى هه‌راسانن و چه‌ند دوژمنى ئاشتى و دیموكراسین و چه‌ند له ده‌ورو قه‌باره‌ى كورد به‌ڕقن
لەم یادەدا لەهەمو کات زیاتر خوێنی شەهیدان داوای یەکریزیی و تەبایی و ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد مان لێ دەکات بۆئەوەی درز و کەلێنەکان نەهێڵین و لێ نەگەڕێن تیرۆریستان زەفەرمان پێ ببەنەوە و بە گیانی پێشمەرگە ئاسا کە بە درێژایی هەزاروپەنجا کیلۆمەتر ڕووبەرووی تیرۆریستانی داعش وەستاونەتەوە و سەرکەوتن لەدوای سەرکەوتن تۆمار دەکەن ئێمەش بە یەک دەست ڕووبەرووی قەیرانەکان بوەستینەوەو بەسەریاندا زاڵ بین.
سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ یادی شه‌هیدان داده‌نه‌وێنین و داوای شیفای برینداران دەکەین.
سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌رزى بۆ ئیرادەی گەل و ئاشتى و سەقامگیری و پێکەوەژیان
ڕووی تیرۆریستان ڕەش بێ!
جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
١/٢/٢٠١٦




