پارتی و شاندێكی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆ بوونه‌وه.. میرانی داوای پشتیوانیی لێ كردن

هه‌ولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، (فازل میرانی) رایگه‌یاند، رێفراندۆم له‌باره‌ی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان مافێكی ره‌وایه و، پێویسته هه‌موو وڵاتانی دیموكراتیخوازیش پاڵپشتی له‌م هه‌نگاوه بكه‌ن و به مافی گه‌ڵی كوردستانی بزانن. داوایشی كرد كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له یارمه‌تیدانی هه‌رێم له رووی ئابووری و دابینكردنی پێداویستیی له‌شكه‌ری بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ڕۆڵی خۆی ببینێ.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی (فازل میرانی) له‌گه‌ڵ شاندێكی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا به سه‌رۆكایه‌تی (پاتریك گیسن) كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه (مه‌حموود محه‌ممه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و (ره‌مزی شه‌عبان) ئه‌ندامی یه‌ده‌كی (م.س) ئاماده‌ی بوون، (میرانی) ڕۆشنایی خسته سه‌ر ره‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، له‌وانه قه‌یرانی ئابووری و دارایی و شه‌ڕی داعش.
له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، دووپاتی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵدایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ قه‌یرانی دارایی و ئابووری و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیران سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم (جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی) له هه‌وڵدایه بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش.
(فازل میرانی) جه‌ختی كرده‌وه كه، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ چاره‌كردنی كێشه‌كانه له‌گه‌ڵ گۆڕان و، به‌ڵام پارتی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌روو هه‌موو كاره‌كانی تره‌وه داده‌نێت و كاری جیددیشی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی سیاسیی كردووه و ده‌كات.
(میرانی) هه‌روه‌ها به شاندی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای رایگه‌یاند، رێفراندۆم له‌باره‌ی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان مافێكی ره‌وایه و، پێویسته هه‌موو وڵاتانی دیموكراتیخوازیش پاڵپشتی له‌م هه‌نگاوه بكه‌ن و به مافی گه‌ڵی كوردستانی بزانن.
هاوكات داوای له شانده‌كه كرد، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له یارمه‌تیدانی هه‌رێم له رووی ئابووری و دابینكردنی پێداویستیی له‌شكه‌ری بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ڕۆڵی خۆی ببینێ.
له لای خۆیه‌وه (پاتریك گیسن) سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی ئه‌ورووپا، سوپاسی (م.س) ڕایگه‌یاند، كه ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایی ده‌كه‌ن و، به ناوی یه‌كێتییه‌كه‌وه ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كرد و، دووپاتی كرده‌وه، كه پێشمه‌رگه له جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕی دژی گرووپی داعش ده‌كا و هه‌موومان پاڵپشتی هێزی پێشمه‌گه‌ین.

پاش دیداره‌كه‌یش، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، (فازڵ میرانى) ڕایگه‌یاند: له هیچ كتێبێكى ئاسمانی‌دا نه‌نووسراوه كورد نابێت ده‌وڵه‌تى نه‌بێت، یاخود نابێت راپرسى بكات و ئه‌و یاسایانه‌ى داشنراون، بۆ بۆئه‌وان ره‌وا بێت، به‌ڵام بۆ ئێمه ڕه‌وا نه‌بن.
سه‌باره‌ت به عێراق، میرانیى، گوتى: "تا له عێراقدا بمێنینه‌وه پێناسه‌ى نیشتمانپه‌روه‌رى له كه‌س وه‌رناگرین؛ به‌ڵان "ئێمه ده‌كوژرێین، شه‌هید ده‌ده‌ین، سه‌ره‌خۆشیمان لێ ناكه‌ن.. سه‌دان كیلۆمه‌ترمان له خاكى عێراق رزگار كرد، ده‌ستخۆشیمان لێ ناكه‌ن.. پرسه‌مان هه‌یه، سه‌ردانمان ناكه‌ن، شه‌ڕ ده‌كه‌ین و كه‌س پشتیوانیمان ناكات، ئیدى ئه‌و شه‌راكه‌ته له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه كه هه‌یه".
سه‌باره‌ت به پرسه ناوخۆییه‌كانیش گوتى: "ئێمه شه‌ریكى یه‌كدیین، له هه‌مانكاتدا براى یه‌كدین و نابێت شه‌راكه‌تمان، برایه‌تیمان له‌كه‌دار بكات و ناشبێت برایه‌تیمان له‌سه‌ر حیسابى شه‌راكه‌تمان بێت".
روونیشی كرده‌وه، هه‌مووان بۆ ته‌نگژه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌رێم، ده‌ڵێن "خه‌تاى پارتییه"، به‌ڵام ئێمه لایه‌نێكى مه‌سه‌له‌كه‌ین و به‌رپرسیارێتیش هه‌ڵده‌گرین، ئه‌ى لایه‌نه‌كه‌ى دیكه كێیه؟
له باره‌ى كۆچكردن بۆ ئه‌ورووپا، (فازڵ میرانی) گوتى: "ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان له ئاستێكدا نییه خه‌ڵك بڵێت له برسان كۆچ ده‌كات و وه‌ك سووریا و ناوچه‌ى دیكه‌مان به‌سه‌ر نه‌هاتووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "كۆچ بۆ ده‌ره‌وه زۆر زیانى تێدا نییه، ئه‌گه‌ر له ره‌وشێكى ئاسایی‌دا بێت، خه‌ڵك بڕوات فێرى زمان و پیشه‌سازى و زانست ببێت و بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ى خزمه‌ت بكات، به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌ى بڕوات خۆى بدات به ده‌م مه‌ترسییه‌وه و گیانى خۆى بخاته مه‌ترسییه‌وه".
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتیى دیموكراتیى كوردستان روونیشی كرده‌وه، ئه‌وان(پارتی) دژى ئه‌وه نین مامۆستایان خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام دژى ئه‌وه‌ن ده‌رگاى قوتابخانه دابخه‌ن.




