دیندار دۆسكی: دیالۆگ و لێك تێگه‌یشتن باشتره له دابڕان

دهۆك-KDP.info- (دیندار دۆسكی) كه چاودێریی ڕووداو و پێشهاته سیاسییه‌كانی ناوخۆ و ناوچه‌كه‌یش ده‌كات، ده‌ڵێ ''سه‌ردانی شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا وه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن شتێكی باشه، هیوادارین ئه‌نجامی باشی لێ بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام گه‌شبین نیم.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی گوتیشی، ئه‌گه‌ر به‌غدا له دابینكردنی بوودجه‌ی پێشمه‌رگه و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و شه‌ڕی داعش هاوكار بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم، باری هه‌رێم سووك ده‌بێت، بۆیه سه‌ردانی شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا وه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن شتێكی باشه و هیوادارین ئه‌نجامی باشی لێ بكه‌وێته‌وه.
(دیندار دۆسكی) وای بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "ئێمه هێشتایش به‌شێكین له عێراق، چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی باش بێت، باشتره له‌وه‌ی خراپتری لێ بێت، زۆر مه‌له‌ف هه‌ن بوونه‌ته كێشه له نێوان هه‌ردوو لا و، چه‌ندین ساڵه چاره‌سه‌ر نه‌كراون، به‌ڵام دیالۆگ و لێك تێگه‌یشتن باشتره له دابڕان، به‌ڵام من گه‌شبین نیم كه به‌غدا شتێك بكات و، هاوكار بێت لە چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانە داراییەکەی هه‌رێمی كوردستان، چونكه به‌غدا به خۆی قه‌یرانی هه‌یه، به‌ڵام زۆر مه‌له‌فی دیكه هه‌ن، وه‌ك شه‌ڕی داعش و بوودجه‌ی پێشمه‌رگه و ڕزگاركردنی مووسڵ و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه هه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌غدا هاوكار بێت باری هه‌رێم سووك ده‌بێت."
گوتیشی: "سه‌ردانی شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا وه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن شتێكی باشه، چونكه به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر دیالۆگ چاره‌سه‌ری هه‌ندێك شت ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجامیش هه‌ر شتێك بێت باشه، به‌ڵام به بینینی من زۆر زه‌حمه‌ته به‌غدا پێگر بێت به ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه، به‌ڵان هیوادارین هه‌ردوو لا هاوكاریی یه‌كدی بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌ردوو لادا هه‌ن."
ڕابین شێروان




