شاندی هه‌رێم و سه‌ماحه‌تی عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم كۆ بوونه‌وه

به‌غدا-KDP.info- پاش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆوه‌زیرانی عێراقدا، شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی)، له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی(عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراقدا كۆ بوونه‌وه.
شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك هاتووه له، (د.ڕۆژ نووری شاوێس)، (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌یزرانی هه‌رێم، (د.فواد حوسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و (سه‌فین دزه‌یی) گوته‌بێژی حكوومه‌ت و (فه‌لاح مسته‌فا) به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
شیاوی گوتنه كه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدایان كرد و، له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا، کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوو كردووه، هەروەها شەڕی داعش، ئازادكردنەوەی مووسڵ و مەترسییەکانی سەر بەنداوی مووسڵ لە تەوەرە سەرەکییەکانی كۆبوونەوەكان بوون.




