ئاژگه‌یی: ئه‌ورووپاییه‌كان ده‌ڵێن، ده‌رفه‌ت بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له‌باره

هه‌ولێر-KDP.info- (دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی) ده‌ڵێ، ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه كه چاوه‌ڕێ بكرێت خه‌ڵك و وڵاتانى بیانى ده‌وڵه‌تت بۆ رابگه‌یه‌نن، كه نایشیكه‌ن، چونكه ئه‌ركی ئه‌وان نییه. به‌ڵام جیا له‌وه‌ی كه پاش راگه‌یاندن پشتیوان ده‌بن، ڕایان وایه، ئێستا ده‌رفه‌ت بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له‌باره.
(د.دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی) نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیمۆكراتی كوردستانی ڕوونی كرده‌وه: ''زۆر جار گوێمان لێ ده‌بێت به‌تایبه‌ت بۆچوونى فه‌رمیی یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و هه‌ندێك له وڵاتانى ئه‌ندام تایبه‌ت به سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، ئه‌وان ده‌ڵێن عێراق له ئێستادا به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه، ئه‌م بۆچوونه له‌و پڕه‌نسیپه دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه وڵاتانى سه‌ربه‌خۆ نابێت له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆی تردا بن، هه‌ر بۆیه‌ش له‌كاتى لێدوانى فه‌رمییاندا ده‌بێت بڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقى یه‌كگرتووداین، واته ئه‌وان ناڵێن ئێمه دژى سه‌ربه‌خۆییی كوردستانین و، ناشڵێن ئێمه له‌گه‌ڵیداین، بۆیه ده‌بێت ئه‌م لێدوانانه به هه‌ڵه شڕۆڤه‌ى بۆ نه‌كرێت.''
(ئاژگه‌یی) نموونه به وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌هێنێته‌وه كه له كاتى سه‌ردانى فه‌رمییه‌كیدا بۆ هه‌ولێر له وه‌ڵامى رۆژنامه‌نووساندا هه‌مان بابه‌تى دووباره كرده‌وه، به‌ڵام كاتێك وه‌زیر نه‌ما، له وتارێكیدا ئاماژه‌ى به سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان كرد و، بۆ ناوچه‌كه به چاره‌سه‌رێكى گونجاویشى وه‌سف كرد.
نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راشیگه‌یاند: وه‌كو وڵاتانى تر ده‌توانین ئاماژه به دابه‌شكردنى یۆگسلافیا و ده‌مه‌زراندنى وڵاتى باڵكان بكه‌ین، یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، تا ساته‌كانى كۆتاییش له لێدوانه فه‌رمییه‌كانیاندا دژى دابه‌شبوونى یۆگسلافیا و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كرواتیا بوون، به‌ڵام له كۆتاییدا له دواى راگه‌یاندنیان ددانى به سه‌ربه‌خۆیی هه‌موواندا نا.''
وه‌ك (ئاژگه‌یی) هه‌ڵوێستی وڵاتانی له‌هه‌مبه‌ر وا پرسێكی چاره‌نووسساز و گرینگدا ڕوون كرده‌وه كه، ئه‌م وڵاتانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ واقیع (دیفاكتۆ)دا ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش گه‌لى كوردستان نابێت چاوه‌ڕێى ئه‌وه بكات كه وڵاتان له ئێستادا راشكاوانه پشتگیرى له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بكه‌ن؛ هه‌ڵبه‌ت وه‌ك پڕه‌نسیپ، هه‌رده‌م ددانپێدانان له دواى راگه‌یاندن دێت نه‌ك له پێشدا. گه‌لانى ئه‌ورووپا وه‌كو پڕه‌نسیپ پشتگیرى له مافى چاره‌نووسى گه‌لان ده‌كه‌ن و دژى نین، ئاخر ئه‌وان زۆر راشكاوانه گوتوویانه كه بڕیارده‌رى یه‌كه‌م له‌م بابه‌ته خه‌ڵكى كوردستان خۆیانن.''
نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا نیگه‌رانیی خۆیشی له هه‌ڵه تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی ناواقیعی نیشان دا و گوتی، له كوردستان بۆچوونێك هه‌یه كه وا بۆ خه‌ڵك روون كراوه‌ته‌وه كه وڵاتانى بیانى بێن و ده‌وڵه‌تت بۆ رابگه‌یه‌نن، كه بێگومان ئه‌مه بۆچوونێكى هه‌ڵه‌یه.
هه‌رجی ده‌رباره‌ی ڕوانگا و هه‌ڵوێستی ئه‌ورووپاییه‌كانیشه پێوه‌ست به‌م پرسه و كاتی گونجاو به سه‌ربه‌خۆیی، (ئاژگه‌یی) ئاشكرای كرد، ''به بۆچوونى زۆربه‌ى به‌رپرسان به‌تایبه‌ت له په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا، یاخود ئه‌وانه‌ى كه ئه‌ندامى په‌رله‌مانن یان له ناوه‌نده ستراتیژییه‌كان شیكارى بابه‌تی ده‌كه‌ن، ئاماژه‌یان داوه كه ئێستا كاته‌كه گونجاوه بۆ راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه.''
(ئاژگه‌یی) نایه‌وێ هه‌روا به ساده‌یی ئاشكراكردنی هه‌ڵوێستی ئه‌ورووپاییه‌كانی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێ و هۆكاره‌كانیشی ده‌خاته به‌ر باسه‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌وان لسه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن، یه‌كه‌م: هه‌رێمى كوردستان له ئێستادا هێزى سه‌ربازى و سه‌ربه‌خۆییی به‌رگرى هه‌یه، كه به شایه‌تى هه‌موو جیهان بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوه‌ند شه‌ڕى داعش ده‌كات.
دووه‌م: هه‌رێمى كوردستان ئێستا خاوه‌نى ئابووریى سه‌ربه‌خۆیه، له‌م ڕووه‌وه زۆر له ناوه‌ند به‌هێزتره، ئه‌گه‌ر گرفتى دابه‌زینى نه‌وت نه‌بوایه، بێ كێشه له ئه‌مڕۆدا نه‌وتى خۆى ده‌فرۆشت كه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى وزه‌ى دونیا نه‌وتى كوردان ناسراوه.
سێیه‌م: له ڕووى هه‌لومه‌رج له ئێستادا، وڵاتانى دراوسێ له توانایاندا نییه دژایه‌تیى پرۆژه‌ى سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بكه‌ن، به‌تایبه‌تى له رووى سه‌ربازییه‌وه.
چواره‌م: نه‌خشه‌ى سیاسیی ناوچه‌كه به گشتى له گۆڕانكاریدایه و له رووى پراكتیكه‌وه عێراق و سووریا بوونه‌ته چه‌ندین به‌ش.
شه‌شه‌م: وڵاتى تازه و نوێ، له كاتى هه‌بوونى شه‌ڕ و ناكۆكى و سه‌قامگیریى سیاسی‌دا له هه‌موو قۆناغێكدا دروست ده‌بن و، ئه‌م قۆناغه‌ى ئێستاى كوردستانیش پێیدا ڕه‌ت ده‌بێ، له‌لایه‌ن دۆستانه‌وه به قۆناغى هه‌لى مێژوویی ناوزه‌د كراوه، كه تاوه‌كو 100 ساڵى دیكه ناوچه‌كه پێشهاتى وه‌ها به‌خۆوه نابینێته‌وه. به‌ڵام بێگومان ئه‌مه پێویستى به یه‌كڕیزى و ته‌بایی خه‌ڵكى كوردستانه.
كه‌نعان به‌هادین




