٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەحمەد كانی: چوونی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا، بۆ سازش لەسەر مافەكانی خەڵكی كوردستان نییه‌

سەرچاوە: KDP.info
ئه‌حمه‌د كانی، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانی و عێراقییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانی و عێراقییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان باوەڕی وایە، دەبێت بەغدا شان بداتە بەر گرفتەكان و بێتە سەر رێگای راست، بۆ ئەوەی شاییستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بدات.

 

(ئەحمەد كانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "چوونی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، درێژەپێدەری سەردانی شاندەكانی رابردووە و، سەردانیكردنی سەرۆكی حكوومەتیش یەكەم جار نییە و چەند جارێك (كاك نێچیرڤان بارزانی) سەردانی بەغدای كردووە، لەوەیش دەچێت بەپێی ئەو قەیرانەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان هەیە، سەردانەكە لێكدانەوەی زیاتر هەڵبگرێت، بەڵام ئەو لێكدانەوەیەی ناحەزان دەیكەن زۆر دوورە لە ئامانجەكە، چونكە لایەنی وا هەیە نازانێت ئامانجی سەردانەكە چییە و دێت بە بێ پێشینە باس لە شكستی شاندەكان دەكات، كە ئەمە دوورە لە ئەخلاقی سیاسییشەوە".

 گوتیشی: "شاندی هەرێمی كوردستان نەچووە لە بەغدا سازش لەسەر مافەكانی خەڵكی كوردستان بكات، تا خەڵكانێك تانەی لێ بدەن، چونكە كۆمەلێك گرفت لە نێوان ئێمە و بەغدادا هەن و، هەروەك چۆن پێشووتر چوون بۆ چارەكردنی كێشەكان، ئێستایش بە هەمان شێوەیە، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هەمان ئەو لایەنان كە پێشتر لەگەڵ شاندەكاندا چوون".

دەشڵێت: "لە پڕۆژەبوودجەی 2016ـی عێراقدا، سەرجەم لایەنەكانی كوردستان لە بەغدا كە نوێنەریان لە پەرلەمان هەیە، دەستیان بۆ پڕۆژەیاساكە بەرز نەكردەوە، واتا چی؟ خۆ ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا نەبڕیوە، بەڵام سیاسەتێكی هەڵە هەیە كە لە بەغداوە نایەوێت شاییستە داراییەكانی كوردستان بدرێتە خەڵكی كوردستان".

(ئەحمەد كانی) ئەوەیشی خستە روو: "هەوڵە نێودەوڵەتییەكان و دروستكردنی گوشار لەسەر (حەیدەر عەبادی)، وایان كردووە كە دەبێت بەغدا گوێ بە داواكارییەكانی كوردستان بدات و شان بداتە بەر گرفتەكان و چارەیان بكات، بۆیە گرینگ ئەوەیە، ئەوەی دەكرێت بە قازانجی خەڵكی كوردستان بێت".

 

كارزان سه‌باح

هەواڵی پەیوەندیدار