سهرچاوهیهك له پارتی: كهسمان تۆمهتبار نهكردووه؛ چاوهروانی ئهنجامی لێكۆڵینهوهین

ههولێر-KDP.info- سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕهتی دهكاتهوه هیچ کەسێكیان بە تەقاندنەوەی بۆریی غاز لە ناحیەی شوان تۆمەتبار كردبێ.
له ڕوونكردنهوهیهكدا كه وێنهیهكی بۆ ماڵمهڕی فهرمیی پارتی دیمۆكراتی كوردستان نێردراوه، سهرچاوهیهك له پارتی دیموكۆراتی كوردستان جهخت دهكاتهوه كه، هیچ هەڵوێستێکی فەرمیی لە سەر ئەم بابەتە نییە و بەڵکو چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکات.
دهقی ڕوونكردنهوهكه:
بە باوەڕ بوون بە بنەما یاساییەکان و پشتبەستن بە لێکۆڵینەوە و رێکارە ئەمنییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە کە هیچ کەس و لایەنێکی بە تەقاندنەوەی بۆڕیی غاز لە نزیک ناحیەی شوان تۆمەتبار کردبێت. چەند ماڵپەر و ناوەندێکی ڕاگەیاندن وایان بڵاو کردۆتەوە کە گوایە پارتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پارتی لە بارەی ڕووداوەکەوە پەنجەی تۆمەتیان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵسووڕاوێکی گۆڕان درێژ کردووە، کە لە ڕاستیدا هیچ بنەمایەکی نییە.
پارتی هیچ هەڵوێستێکی فەرمیی لە سەر ئەم بابەتە نییە و بەڵکو چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکات، لەهەمان کاتیشدا بەرپرسیارەتیی پاراستنی سامانی گشتی لەم سنوورە بە ئەرکی دەزگا ئەمنییەکانی ئەو شوێنە دەزانێت و هەرئەم دەزگایانەش لە هەر کەمتەرخەمییەک لەو سنوورە بەرپرسیارن، بە تایبەت کە پێشتر باس لە مەترسی و هەڕەشە هەبووە. یەکەم کەس کە ئاماژەی بە کەس یان لایەنێک کرد بێت بەرێز پارێزگاری کەرکووک بووە و دەزگاکانی ڕاگەیاندن تەنیا بەدواداچوونیان بۆ ئەو لێدوانەی بەڕیزیان هەبووە.
سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان
31/1/2016




