ناتۆ داوا له رووسیا ده‌كات به‌رپرسیارانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات

هەولێر-KDP.info- سكرتێری گشتی ناتۆ جێنس ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند، سه‌رباری ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌رپرسانی توركیا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا كایه‌ی ئاسمانی ئەو وڵاتەی به‌زاندووه و بانگه‌وازی له رووسیا كرد به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكات و رێز له كایه‌ی ئاسمانی ناتۆ بگرێت.
ستۆڵتنبێرگ له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا سه‌باره‌ت به به‌زاندنی كایه‌ی ئاسمانی توركیا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیاوه نووسیویه‌تی، "رووداوه‌كانی پێشتر ده‌ریانخستووه كه ئه‌و پێشێلكارییانه چه‌نده مه‌ترسیدارن".
له‌ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی ستۆڵتنبێرگدا هاتووه، "پێویسته رووسیا بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پێشێلكارییانه هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست بگرێته‌به‌ر. به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ ده‌كه‌م و بانگه‌وازی مامه‌ڵه‌ی خوێنساردانه‌یان لێده‌كه‌م. ناتۆ له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ماهه‌نگه و هاوپه‌یمانانمان پشتگیری سه‌روه‌ری خاكی توركیا ده‌كه‌ن. له‌كاتێكدا ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌رده‌وامن له به‌هێزكردنی به‌رگری ئاسمانی توركیا، له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه بڕیار له‌سه‌ر زیادكردنی فڕۆكه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی جۆریAWACS دراوه و ئه‌و بڕیاره پێش رووداوه‌كه‌ی دوێنێ ده‌ركراوه".
AA




