٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی هەرێم و بەغدا لە کۆبوونەوەدان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیران و شاندێکی کابینکەی لە کۆبوونەوەدان.

هەریەك لە (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكوومەت، (د.ڕۆژ نووری شاوێس)، (فوئاد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم(سەفین دزەیی) و (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان یاوەری (نێچیرڤان بارزانی)ـن لە کۆبوونەوە لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکانی شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقدا پرسی نەوت و قەیرانی دارایی و پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا، پرسی سەرەكی كۆبوونەوەكە دەبن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار