٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەورووپا لەو قەرزەی دەیدا بە بەغدا، سەدا١٧ـی بۆ هەرێمی كوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا دڵنیاییان دا، کە لەو هاوكاریییە دارایییەی بەنیازن بیدەن بە عێراق، 17%ـی رادەستی هەرێمی كوردستان دەكەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە، شاندێكی یەكێتیی ئەورووپا و 10 كۆنسووڵی وڵاتانی بیانی، کە لە نێویاندا (بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا) هەن، بە سەرۆكایەتیی (پاتریك گەیسن) بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان، پاش کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی، لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا کۆ بوونەوە.
پاش کۆبوونەوە لەگەڵیاندا، (خەلیل ئیبراهیم) ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتوو بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا داوایان لە كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی ئەورووپا كردووە هاوكاریی دارایی پێشكەش بە خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكەن.

زانراوە کە، بانكێكی وەبەرهێنانی ئەورووپایی نیازی وایە 5 ملیار دۆلار بە قەرز بداتە عێراق و، ئەو پرسە لە كۆبوونەوەكەدا باس کراوە، (خەلیل ئیبراهیم) لەو بارەیەوە گوتی "ئەوان دڵنیاییان دا کە 17%ـی ئەو قەرزەی دەیدەنە عێراق پێشكەشی هەرێمی كوردستانی دەكەن، مەرجیشیان بۆ ئەمە ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسیی هەرێم و گێڕانەوەی تەبایی سیاسییە."
شاندەکەی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا، كێشە سیاسییەكان، قەیرانی دارایی، ڕەوشی پەنابەر و ئاوارەكان، پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدایان خستووەتە بەر باسەوە.
بڕیار وایە هەر ئەمڕۆ، شاندەکەی ئەورووپا سەردانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانیش بكەن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار