٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی، خۆراك و پێداویستی بەسەر 2500 خێزاندا دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوكاریی رێكخراوی خۆراكی جیهانی و دەزگای بەهاناوەچوون و ئاشتەوایی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست FRRME  و رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی ئەمەریكا - بەریتانیا، بەشەخۆراكی مانگی یەكی بەسەر 926 خێزان لە قەزای خەبات و، هەروەها پێداویستیی زستانە و منداڵانی‌ بەسەر 1263 خێزانی كەمپی بەحركە و دیبەگە و چیای شنگالدا‌ دابەش كرد.

رۆژی 31/1/2016 لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییەكان بەسەر پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چەند‌ هەڵمەتێكی جیادا كۆمەك و هاوكاریی پەنابەر و ئاوارەكان دەكات، لەو میانەیەیشدا لە هەڵمەتێكدا لە قەزای خەبات بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی هەستان بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی یەك بەسەر 926 خێزاندا كە هەموویان ئاوارەی شاری مووسڵ و دەوروبەری بوون.

لەلایەكی دیكەوە و لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و یارمەتییەكان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی بەحركە بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی ئەمەریكا _ بەریتانیا، لە وەرزی زستاندا هەستان بە دابەشكردنی پێداویستیی زستانە، لەوانە دابەشكردنی 2 دۆشەك و 2 بالیف و جلوبەرگی منداڵان و 1 چۆلە و پێڵاوی منداڵان بەسەر 297 خێزانی كەمپەكەدا.

هەروەها لە كەمپی دیبەگە لە سنووری پارێزگای هەولێر‌ كە تایبەتە بە ئاوارەكانی عێراق، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ دەزگای بەهاناوەچون و ئاشتەوایی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست FRRME  پارسێلی خۆراك هەر پارسێلێك پێك هاتبوو لە‌: برنج، ساوار، شیر، دۆشاوی تەماتە، خوێ، شەكر، فاسۆلیا، شەعریە. هاوكات شیر و پێداویستی منداڵان، بەسەر 702 خێزان و 300 منداڵی كەمپەكەدا دابەش كرد.

هەروەها لە ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چیای شنگال، شیر و پێداویستی بەسەر 264 منداڵی ئاوارەی سەر چیاكەدا دابەش كرا.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار