٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میرانی: درێژە بە رێبازە كەمان دەدەین.. خەباتگێڕان لە ویژدانی گەلی خۆیاندا زیندوون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە یادی 29 ساڵەی كۆچی دوایی (ئیدریس بارزانی)ـدا دەڵێت: "پەیمان دەدەین كە ماندوو نابین و درێژە بە رێبازەكەمان دەدەین".

(فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە یادی 29 ساڵەی كۆچی دوایی (ئیدریس بارزانی)ـدا، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "لە یادی 29 ساڵەی كۆچی دوایی (ئیدریس بارزانی)ـی هەمیشە زیندوودا، پەیمان دەدەین كە ماندوو نابین و درێژە بە رێبازە كەمان دەدەین".

(میرانی) دەشڵێت، خەباتگێڕان نامرن، بەڵكو هەردەم لە یاد و ویژدانی گەلی خۆیاندا زیندوون.

جێگای بیرهێنانەوەیە، (ئیدریس بارزانی)ـی هەمیشە زیندوو، سەعات 6ـیسەرلەبەیانیی رۆژی 31ـی 1ـی 1987لە گوندی سلیڤانای سەر بە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان ماڵئاوایی كرد و لە گۆڕستانی شاری شنۆ لە تەنیشت (مستەفا بارزانی نەمر)ـی باوكی نێژرا، دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی1991 سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری گواستنەوەی تەرمی (مستەفا بارزانی) و (ئیدریس بارزانی) دا و، لە رۆژانی6 تاوەكو 8/10/1993 لە رێورەسمێكی تایبەتدا تەرمی هەردووكیان، لەنێو ئاپۆرای جەماوەری كوردستان، گەیێندرانە گوندی بارزان و لەوێ ئەسپاردەی خاك كران.

هەواڵی پەیوەندیدار