بەلەمێکی دی ژێر ئاو کەوت و 13 تەرمیش گەڕێندراونهتەوە ھەرێمی کوردستان

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان گوتی، بەلەمێکی دیکەی کۆچبەرانی کورد لە دەریای ئیجەدا ژێرئاو كهوتووه و، له دوو رۆژی رابردوویشدا تەرمی 13پهنابەری دیکە گەڕێندراونەتەوە ھەرێمی کوردستان.
بەرپرسی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لەھەرێمی کوردستان (ئامانج عەبدوڵڵا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکرتی کوردستانی راگەیاند: ئەمڕۆ شهممه بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران لە دەریای ئیجە لەنێوان تورکیا و یۆنان کەوتە ژێرئاوهوه و نقووم بوو، کە ژمارەیەک کۆچبەری تێدا بووە.
(ئامانج عەبدوڵڵا) زانیاری دا كه، لە چەند رۆژی رابردوودا 24تەرمی دیکەی کۆچبەرانی باشووری کوردستان لە كهناراوهكانی یۆناندا دۆزراونەتەوە و ههموویشیان خەڵکی باشووری کوردستانن.
بەرپرسی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان گوتیشی، دوێنێ و ئەمڕۆ 13تەرمی کۆچبەرانی باشووری کوردستان کە لە 22ئەم مانگەدا لەو70 پهنابەرەی لە دوو بەلەمهكهی دەریای ئیجەدا خنکابوون، گهرێندراونهتهوه ھەرێمی کوردستان، کە بەشێک لەوانە خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانین و شەشیش خەڵکی دەڤەری بالیسان بوون.
(ئامانج عەبدوڵڵا) گوتیشی، بەشێک لە پهنابهران هێشتا بێسەروشوێنن و بەشێکیشیان تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.
بڵند ئیبراھیم




