سهركردایهتیی پارتی له كهركووك، له گۆبهندێكی دیكهی حهشدی شهعبی ترسی ههیه

کەرکووک-KDP.info- ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک-گەرمیان ڕایگهیاند، ھێزێکی گەورەی حەشدی شەعبی لە سنووری کەرکووک جێگیر کراوە و وردە وردە ھێزەکە زیاد دەبێت و چەکی قورسیشیان بۆ دێت؛ ئهنجوومهنهكه ئەو ھێزە به مەترسی دهزانێ و به دووری نازانێ گۆبهندێكی وهك ئهوهی خووماتوو لە ناوچەکە بنێنهوه.
(دیاری حوسێن) كه جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی کەرکووک-گەرمیانه، راگەیاند "ھێزێکی حەشدی شەعبی ھاتووە بۆ سنووری کەرکووک کە ژمارەیان لە پێنجھەزار کەس کەمتر نییە؛ وردە وردەیش ھێزەکە زیاد دەبێت و چەکی قورسیشیان بۆ دەھێنن، دیاره کە ئەم ھێزەش بە قازانجی ئێمە تەواو نابێت و زیانی دەبێت.''
(دیاری حوسێن) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی مهیرسیی خۆی له هاتنی ئهو هێزه نهشاردهوه و گوتی، ئەوان لە ناوچەی بەشیر و تازەخورماتوو و نێوان کەرکووک و داقووق جێگیر کراون، بە بیانووی ئەوەیش ھاتوون گوایه کە شیعەکانی ناوچەکە دەپارێزن، بەڵام ئەمە لە بەرژوەندیی کورددا نییە.
جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی کەرکووک-گەرمیان ڕوونی کردەوە، پێویستە پارێزگار و ھێزەکانی پۆلیس رێگری لەو ھێزە بکەن، چونکە ئەو کێشانەی کە لە خورماتوو دروستیان کرد، بۆ کورد کردیانە بیانوو بۆ ئەوەی وردە وردە بێنە پێشەوە.
(دیاری حوسێن) گوتیشی، لە سنووری کەرکووکیش ئێستا ھێزیان ھەیە، بۆیە مەترسی ھەیە ھەمان کێشەی خورماتوو لە ناوچەكهدا دروست بکەن.
بڵند ئیبراھیم




