وه‌زیری نه‌وت: عێراق به بریاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رازی ده‌بێ

به‌غدا-KDP.info- وه‌زیری نه‌وتی عێراق(عادل عه‌بدولمه‌هدی)، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشان دا كه پابه‌ندی هه‌ر بڕیارێك ده‌بێ كه پێوه‌ندی به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه هه‌بێ و له ئۆپیكه‌وه ده‌ربچێ.
(عادل عه‌بدولمه‌هدی) له به‌غدا به ڕۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، عێڕاق رازی ده‌بێ به‌وه‌ی وڵاتانی وه‌به‌رهێنی نه‌وت به كرده‌نی ئاره‌زووی ئه‌وه بكه‌ن به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه.
گوتیشی، هه‌نارده‌ی نه‌وتی باشوور تا 24 كانوونی دووه‌م گه‌یشتووه‌ته 3.324 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ڕۆژێكدا 3.7 ملیۆن به‌رمیله.




