ئه‌مه‌ریكا، شێوازی حوكمڕانیی عێراقی پاش داعش ئاشكرا ده‌كا.. هه‌ژموونی ئێران نایه‌ڵێ

تاران-KDP.info- پێگه‌یێكی نزیك له گاردی كۆماری ئیسلامیی ئێران، زانیاری داوه كه، بۆ ده‌ربازبوونی عێراق له‌و كێشانه‌ی به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێ، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به ئاشكرا داوای بنه‌بڕكردنی هه‌ژموونی ئێران و ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی له كاروباری عێراقیان كردووه. هاوكات جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی عێراق بكرێ به سێ به‌شه‌وه و ئه‌وكاتیش واشنتن به پشتیوانیی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، به‌ڵێن ده‌دا حوكمڕانیی فیدراڵیه‌ته نوێیه‌كان بپارێزێ؛ به‌ڵێنیش دراوه كه پشتیوانیی حه‌یده‌ر عه‌بادی بكه‌ن وه‌ك سه‌رۆكی فیدڕاڵیه‌تێك كه هاوشێوه‌ی سویسڕا بێ.
هاوكات ئه‌وه راگه‌یێندراوه كه پاش قبووڵكردنی ئه‌م سیستمه له حوكمڕانی، عێراق ده‌بێ به ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی له پله‌ی یه‌كه‌مدا و، ئاسایشه‌كه‌ی گرێدراوی ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ، به‌ڵام ده‌بێ ئێران بگه‌ڕێته‌وه بۆ سنووری ساڵی 2003ی و، پێویسته به فه‌رمی و ته‌نیا له ڕێی نوێنه‌رایه‌تیی وڵاته‌كه‌یه‌وه له به‌غدا ئاماده‌یی هه‌بێ، نوێنه‌رایه‌تیی عێراقیش له‌و وڵاته هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێ.
ڕۆژنامه‌نووس (محه‌ممه‌د ساڵح سدقییان) له پێگه‌ی 'ته‌سنیم'ی نزیك له گاردی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا زانیاری داوه, كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌واڵگریی ناوه‌ندی و ده‌ره‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش له كۆنگرێس، به‌رپرسانی عێراقیان له هه‌موو پێكهاته‌كان بینیوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ڕاپۆرته، كه پێگه‌ی ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتییش بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌رپرسه عێراقییه‌كانیان له كاتی جیاواز و، له له‌نده‌ن و هه‌ولێر، به‌غدا و عه‌مان بینیوه و له‌پاڵ ئه‌وانیشدا پایته‌خته كاریگه‌ره‌كانیان له ه‌بره‌نجامی دانوستانه‌كان ئاگادار كردوونه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر بێت و حكوومه‌تی عێراق هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای له حوكمڕانیدا به‌رده‌وام بێ، ئه‌و كورتهێنانه له بودجه‌ی گشتیدا تووشی بووه‌ته‌وه، پێی چاره نابێ و ته‌نگژه سیاسی و تایفییه‌كانی درێژه‌یان ده‌بێ.
پێگه‌كه له‌سه‌ر زاری گه‌وره‌دیپلۆماتكارانه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه، ڕێگه‌چاره بۆ ده‌رچوون له‌م دۆخه‌یش ئه‌وه‌یه كه به‌غدا سێ هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی فیدڕاڵی قبووڵ بكات، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌یه كه ئێستا جێی حكوومه‌تیان گرتووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه فه‌رمانه‌كانی ئێران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌یش تاكه مه‌رجی بنه‌ڕه‌تیی كۆتاییهاتنه به داعش و پاككردنه‌وه‌ی عێراقه له تیرۆر.
ئه‌مه‌ریكاییه‌كان هه‌روه‌ها جه‌ختیان كردووه‌ته سه‌ر كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌وانیش ده‌ستتێوه‌ردانی ئێران و هه‌ژموونی ئه‌و ڵاته له كاروباری عێراق و، هاوكات جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه واشنتن به پشتیوانیی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، به‌ڵێنی داوه حوكمڕانیی فیدراڵیه‌ته نوێیه‌كان بپارێزێ؛ به‌ڵێنیش دراوه كه پشتیوانیی حه‌یده‌ر عه‌بادی بكه‌ن وه‌ك سه‌رۆكی فیدڕاڵیه‌تێك كه هاوشێوه‌ی سویسڕا بێ. هاوكات ئه‌وه راگه‌یێندراوه كه پاش قبووڵكردنی ئه‌م سیستمه له حوكمڕانی، عێراق ده‌بێ به ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی له پله‌ی یه‌كه‌مدا و، ئاسایشه‌كه‌ی گرێدراوی ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ، به‌ڵام ده‌بێ ئێران بگه‌ڕێته‌وه بۆ سنووری ساڵی 2003ی و، پێویسته به فه‌رمی و ته‌نیا له ڕێی نوێنه‌رایه‌تیی وڵاته‌كه‌یه‌وه له به‌غدا ئاماده‌یی هه‌بێ، نوێنه‌رایه‌تیی عێراقیش له‌و وڵاته هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێ.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێستا ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌گه‌ل شاره‌زا و سیاسییه عێراقییه‌كاندا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بگه‌ن به ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ناونانی هه‌رێمه‌كان، مه‌به‌ستیش له‌مه ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمه‌كان به ناوی هه‌رێمی سوننه و شیعه‌وه ناو نه‌نرێن. هه‌ڵبه‌ت كێشه له‌سه‌ر ناوی هه‌رێمی كوردستان له ئارادا نییه.
زانیارییه‌كان ئاماژه‌یشیان داوه كه، پلانی ئازادكردنی مووسڵ ئاماده‌یه و له ماوه‌یه‌كی كورتیشدا جێبه‌جێ ده‌كرێ. گوایه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانیش له‌وه ئاگاداره كه هه‌وڵه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به مانه‌وه‌ی عێراقه به یه‌كگرتوویی و، له چوارچێوه‌ی سێ هه‌رێم له‌پاڵ هه‌رێمی پایته‌ختی فیدڕاڵیه‌تدا.
وه‌ك زانراوه، زۆرێك له پایته‌خته گرینگه‌كانی وڵاتانی عاره‌بی له شێوازی حوكمڕانیی عێراقی پاش داعش ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها پردێكی ئاسمانییش كه ماوه‌ی دروستكردنی شه‌ش مانگ تێپه‌ڕ ناكا، پێك ده‌هێنرێ تا هه‌رێمی سوننه‌كان كه به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه وێران بووه، بینا بكرێته‌وه.
زانیارییه‌كان ئاماژه ده‌ده‌ن كه، له‌باره‌ی ئه‌م ستراتیژه‌ی دابه‌شكردنی عێراقه‌وه، سیاسییه دیاره‌كانی عێراق جیاوازیێكی ئه‌وتۆیان نییه و كۆكن له‌باره‌یه‌وه و، هه‌ندێ كه‌سایه‌تی و رووخساری نوێیش دێنه پێش؛ عێراقی نوێیش به قۆناخی راگوزه‌ره‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ و كۆی یاساكانی كه به‌ره‌نجامی ڕێككه‌وتنی سیاسین هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه و ده‌سته‌ڵات به په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كان ده‌درێ تا به ڕه‌چاوگرتنی داخوازیی و پێداویستیی دانیشتوانه‌كه‌ی یاسای نوێ ده‌ربكه‌ن.




