بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان كرانه ئامانج

سۆران-KDP.info- دوو رۆژه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی بۆردوومان ده‌كه‌ن، ئێستایش زیاتر له 4 فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردوومان ده‌كه‌ن؛ ئه‌وه‌یش ترس و دڵه‌ڕاوكێی خستووه‌ته دڵی هاووڵاتیانی سنووره‌كه‌وه.
(كاروان كه‌ریمخان) به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ناو به‌ناو به‌رده‌وام فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی سیده‌كاندا ده‌سووڕێنه‌وه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش 4 فڕۆكه‌ی جه‌نگی به چڕی گونده‌كانی مێرگه‌ڕه‌ش، زێلك، گاره‌ش، ماڵه‌مه‌لا و مێرگه‌ڕه‌ش له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردووومان ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به هۆی ئاوه‌داننه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه‌وه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به سه‌ختی بۆردوومانی سنووری شاره‌دێی دێره‌لوكیان له سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی كردووه، به‌و هۆیه‌وه سه‌رچاوه‌ی ئاوی شێرانك بۆردوومان كراوه، كه چه‌ند گوندێك بێ ئاو ماونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش ترس و دڵه‌ڕاوكێی خستووه‌ته دڵی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌وه.
رابین شێروانی




