نرخی نهوت 35 دۆلاری تێپهڕ کرد

ئیستانبوڵ-KDP.info- دوای ئهوهی بانكی ناوهندی ژاپۆن دهستی به جێبهجێكردنی سیستمی سووی پێچهوانه كرد، نرخی یەک بهرمیل نهوتی برێنت بۆ 35 دۆلار و 74 سهنت بهرزبووهوه.
دوای ئەوەی دوێنێ لە كۆبوونەوەی ئۆپێكدا سعوودیە لەبارەی پێشنیازی وەزیری وزەی رووسیا ئەلێكساندەر نۆڤاك بۆ كەمكرنەوەی بەرهەم بەڕێژەی سەدا 5، رەزامەندی بۆ تاوتووکردنی بابەتەكە نیشان دا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 35 دۆلار و 79 سەنت بەرزبووەوە.
دواتریش بەهۆی ئەوەی ئەندامێكی ئۆپێك رایگەیاندبوو كە داواكاری كۆبوونەوەیەكی لەوجۆرە لەئارادا نییە، نرخی نەوتی برێنت بۆ 32 دۆلار و 54 سەنت دابەزی و رۆژەكەشی گەیشتەوە 34 دۆلار و 47 سەنت.
ئەمڕۆیش بەهۆی جێبەجێكردنی سیستمی سووی پێچەوانەوە لەلایەن بانكی ناوەندی ژاپۆنەوە، سەرلەنوێ نرخی نەوت گەیشتەوە سەرووی 35 دۆلار و بۆ 35 دۆلار و 74 سەنت بەرزبووەوە.
شارەزایان پێیان وایە بەرزبوونەوەی نەوت بەردەوام دەبێت تا دەگاتە 36 دۆلار و ئەگەر دابەزینیش بەخۆیەوە ببینێت، رەنگە تا 33 دۆلار و 70 سەنت دابەزێت.
ئەنادۆڵو




