پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری دا..راهێنەری سەربازی زیاتر بۆ پێشمەرگە رەوانە دەکەن

ئەڵمانیا-KDP.info- په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر زیادكردنی ژماره‌ی راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و بڕیاره بەزووی ئه‌و ژماره‌یه بگاته هه‌رێمی كوردستان.
ئەڵمانیا یەکێک لەو وڵاتانەیە کە بە چەک و راهێنەری سەربازییەوە یارمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی داوە و بڕیاریشی دا کە بواری هاوکارییەکانی بۆ پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە فراوانتر بکات.
دوێنێ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی هاوكارییه‌كانی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعش بڕیاری دا كه ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی مه‌شق و راهێنان به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن له 100 سه‌ربازه‌وه بكاته 150 سه‌رباز.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیاریشی دا كه ژماره‌یه سه‌ربازانه‌ی له وڵاتی مالی و له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی ئاشتیپارێزی نێوده‌وڵه‌تی زیاد بكات بۆ 650 سه‌رباز.
رەزامەندی پەرلەمانی ئەڵمانیا دوای ئەوەهات کە حکوومەتی ئەڵمانیا داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد کە راهێنەری سەربازی زیاتر بۆ شەڕی دژ بە داعش رەوانەی هەرێم بکات تا مەشق و راهێنان بە هیزەکانی پێشمەرگە بکەن.




