داودئۆغڵو: دژی کورد نین

ئانكارا-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی تورکیا دەڵێ، ئێمە دژی کورد نین و پێوەندی زۆر باشیشمان لەگەڵ بارزانی هەیە.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له پرۆگرامێكی تایبه‌تی كه‌ناڵه‌كانی حه‌وت و ئولكه‌دا، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی تایبه‌ت به رۆژه‌ڤی ناوچه‌كه‌ی دایه‌وه.
ناوبراو له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر به كورد، گوتی: بێگومان هه‌ڵوێستێكی دژ به برایانی كوردمان نییه.
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه هه‌نووكه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ماهه‌نگییه‌كی گرنگداین.
داودئۆغڵو هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دژایه‌تی توركیا له‌باره‌ی به‌شداریكردنی په‌یه‌ده له جنێف سێ به‌مشێوه‌یه دوا و گوتی: نابێت هه‌ڵه تێگه‌یشتنێكی له‌مشێوه‌یه هه‌بێت. هه‌روه‌ك گوتم هه‌ڵوێستی توركیا دژی كورد نییه. جگه له‌وه ئێمه دژی هیچ ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌یه‌ك نین. ئێمه وه‌ك وڵاتێك كه ژماره‌یه‌ك كوردی له‌خۆ گرتووه، دژایه‌تیی كورد له عێراق، ئێران و سووریا ناكه‌ین و دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ناجووڵێینه‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌و كاته‌ی كێشه دروست بووه ژماره‌یه‌كی زۆر له كوردی عێراق به‌ره‌و توركیا كۆچیان كردوو و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئێمه‌وه هاوكارییه‌كی زۆر كراون.




