ئەمڕۆ دەست بە کارەکانی جنێف ٣ دەکرێ
جنێف-KDP.info- نووسینگەی نێردراوی تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستاففان دیمستوورا، رایگه‌یاند، دانووستانەکانی جنێف بۆ چارەكردنی قەیرانی سووریا ئەمڕۆ دەست پێدەکه‌ن.
ئەمڕۆ شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە سعوودیە بۆ جنێف بەڕێکەوتن و ستاففان دیمووسترایش دەڵێ، ئەمڕۆ دانووستانەکانی جنێف دەستپێدەکات.
ئۆپۆزیسیۆنی سووریا داوایکردووە، گەمارۆی سەر خەڵکی مه‌ده‌نى بشکێندرێت، ئەمەش وەک پێش مەرجێک بۆ بەشداریکردنییان لە دانووستانەکانی جنێڤ سێ‌دا.
خه‌وله مه‌ته‌ر گوته‌بێژی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا (ستاففان دیمووسترا) رایگه‌یاند: " ئه‌مڕۆ هه‌ینی دانووستانه‌كانی كۆنگره‌ی جنێف3 ده‌رباره‌ی سووریا ده‌ستپێده‌كه‌ن، هیچ دواخستنێكیش بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه له ئارادانییه".
ده‌رباره‌ی نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئۆپۆزیسۆن و به‌شداربوونی په‌یه‌ده له كۆنگره‌ی جنێڤ مشت‌ومڕ و ململانێی زۆری لێكه‌ته‌وه، توركیا و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دژی ئه‌وه‌بوون په‌یه‌ده به‌شداری له كۆنگره‌ی جنێف بكات، بۆیه نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا رایگه‌یاند: "په‌یه‌ده له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شدار نابێت".
هاوکات ئەنەکەسە وەک نوێنەری فەرمیی رۆژئاوای کوردستان دەچێتە کۆنگرەی جنێف ٣.




