ڤیدیۆ؛ چیرۆكی ئه‌و ئوستوڕاڵیاییه‌ی، نه‌یتوانیوه ئه‌و 31 كه‌سه ڕزگار بكا كه له ئیجه‌دا خنكان

هه‌ولێر-KDP.info- ''دایكێك هات بۆ لامان و ده‌یه‌ویست منداڵه‌كه‌یمان بداتێ، به‌ڵام ناچار بووین دووری بخه‌ینه‌وه، نه‌مانتوانی وه‌ریبگرین، ناچار بووین دڵی تێكبشكێنین.''
له نێوه‌راستی ده‌ریای ئیجه‌دا...
ئه‌و كه‌سه‌ی كه به كارێك له ده‌ریای ئیجه‌دا بووه و، بووه به ڕزگاكه‌ر ناوی (سایمۆن لویس)ه.
ده ڕۆژ له‌و ده‌ریایه‌دا هاوكاریی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كردووه كه خۆیان ڕاده‌ستی قه‌ده‌ر كردووه و، گه‌یاندوونیه‌ته دوورگه‌ی لیسبووسی یۆنان.
(سایمۆن لویس) ده‌گێڕێته‌وه، ''له لیسبووس بووم و سه‌عاتی یه‌كه‌می گه‌یشتنه ئه‌وێم، به‌ره‌وڕووی نزیكه‌ی 100 په‌نابه‌ر بوومه‌وه.. تا من له خه‌یاڵی ئه‌وان ڕاده‌مام، ئه‌وان زیك و نزیكتر ده‌بوونه‌وه.. دواتر به فیعلی بینیمن.''
ئێمه ده‌مانه‌ویست له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێك‌دا بجه‌نگین له پێناو هاوكاریكردنی ئه‌واندا.. به‌ڵام به‌ره‌وڕووی ئه‌و واقیعه بووینه‌وه كه لێره سنووری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، كاتێك به به‌له‌مه‌كه لێیان نزیك بووینه‌وه، نه‌مانده‌توانی یه‌خته‌كه‌ی ئه‌وان به به‌له‌مه‌كه‌ی خۆمانه‌وه ببه‌ستینه‌وه تا به‌ره‌و كه‌ناره‌كه ڕایانبكێشین، چونكه به واتای ئه‌وه بوو حیساب بۆ سنووری ده‌ولی ناكه‌ین و هاوكارییان ده‌كه‌ین، به واتای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هاوكارییه ده‌مانكا به هاوتای قاچاخچییه‌كان.''
له ایسای نێوده‌وڵه‌تیدا، ڕێ به خۆبه‌خشان نه‌دراوه هاوكاریی به‌له‌مه‌وان و هه‌ر كه‌سێك بدات سنوورێك ببه‌زێنێ.
''517 په‌نابه‌رمان ڕزگار كردن، به‌ڵام 31یان، له به‌ری كه‌ناراوه‌كانی توركیادا نقووم بوون.. ده‌مانزانی یه‌ختێك هاتووه، ئێمه به هیوا بووین كه بگاته لامان.. به‌ڵام نه‌یانتوانی سنووری ئاوی توركیا ببڕن و، زۆربه‌یان نقووم بوون.''
ئه‌وكاته‌ی ئێمه له كه‌نار ده‌ریاكه بووین، پێمانڕاگه‌یێندرا كه یه‌ختێك وه‌ڕێكه‌وتووه و زانیمان شوێنه‌كه‌یشی كوێیه، هاوكات زانیمان چه‌ند كه‌س نقووم بوون.. ژماره‌ی منداڵ و خێزانه‌كان كه تێداچوون.. به‌ڵام ئێمه وه‌ك خۆبه‌خش، ته‌نیا ڕێمان دراوه هاوكاریی ئه‌وانه بكه‌ین كه گه‌یشتوونه‌ته كه‌ناراوه‌كه، هه‌ڵبه‌ت یاسایی نییه ئه‌و سنووره ببه‌زێنین و بچین به هانایانه‌وه.
حه‌قیقه‌تیش وا بوو كه ئێم وه‌ك ئه‌و تیمه‌ی هاوكاریی په‌نابه‌ران، نقوممبوونی ئه‌و 31 كه‌سه قبوول بكه‌ین.''
“عندما كنا على الشاطئ، أخبرنا بقدوم القارب وكنا نملك مكانه بالتحدید، وعرفنا بالضبط عدد الغارقین… عدد الأطفال والعائلات التی تدمرت… ولكن كمتطوعین، یسمح لنا بمساعدة الواصلین إلى الشاطئ، فمن غیر القانونی أن نساعدهم فی عبور الحدود. والحقیقة هی أن كان هناك 31 غارقا وكان علینا تقبل ذلك كفریق.”
http://arabic.cnn.com/world/2016/01/28/wd-280116-australian-lifeguard#autoplay




