٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لاوێكى كورد یەكەمى كۆنگرەى لاوانى دیموكراتى جیهان دەرچوو

سەرچاوە: KDP.info
کۆنگرەی لاوانی جیهان-بەیروت.ئەرشیڤ.

بەیروت-KDP.info- لاوێکی کورد خۆی بۆ سەرۆکایەتی رێکخراوی لاوانی جیهان کاندید کرد و دەنگی یەکەمی هێنا، بەڵام لەبەر ئەوەی کە کورد دەوڵەتی سەربەخۆیی نییە کرایە جێگر.

 لە بەیروتى پایتەختى لوبنان كۆنگرەى ٢٣ یەمینى لاوانى جیهان IYDU بەڕێوەچوو كە تەنها ١٨ كاندید هەڵبژێردران تا كێبڕكێ بكەن لەسەر سەرۆكایەتى ئەو ڕێكخراوە جیهانییە، لاوێكى كوردى باشوورى كوردستان هەرچەند كەوتە نێو ٣٣ كاندیدى ٥١ وڵاتى جیهان و ڕێژەى ٩٤%ى دەنگەكانى كۆنگرەى بەدەستهێنا بۆ سەرۆكایەتى كردن ڕێكخراوى لاوانى دیموكراتى جیهان و بەیەكەم دەرچوو، بەڵام بەهۆى نەبوونى وڵاتێكى سەربەخۆ، ئەو لاوە لە پۆستى سەرۆكایەتى كردنى لاوانى دیموكراتى جیهان بێبەش كرا و جارێكى دیكە كرایەوە جێگر.

لە لێدوانێكیدا فەلاح حەسەن – جێگرى سەرۆكى لاوانى دیموكراتى جیهان ڕایگەیاند:" هەرچەند زۆرترین دەنگەكانى كۆنگرەم بە ڕێژەى %٩٤ بەدەستهێنا، بەڵام پەیڕەو و پرۆگرامى لاوانى جیهانە، تەنها ئەو وڵاتانە مافى سەرۆكایەتى كردنى ئەو ڕێكخراوەیان هەیە كە خاوەنى وڵاتێكى سەربەخۆن، ئێمەش كە هێشتا خاوەنى وڵاتێكى سەربەخۆى خۆمان نین لەو مافە بێبەش كراین، ئامادەش نەبووم لەسەر ناوى عێراق ئەو پۆستە وەربگرم.
فەلاح حەسەن هیواى خواست لە ئاییندەیەكى زۆر نزیكدا كورد بە مافە ڕەواكەى خۆى بگات و وڵاتى سەربەخۆى خۆى ڕابگەیەنێ، تا لە سەدان پێگەو ناوەندى گرنگى بڕیارى سیاسى ئەوروپا و جیهان جێگەى ببێتەوە.

جێى باسە ئەمساڵیش سەركردایەتى لاوانى جیهان بە سەرۆك و جێگرى سەرۆكەوە ، ١٨ لاوى سیاسى جیهانین كە سەرپەرشتى لاوانى جیهان دەكەن، لاوانى كوردستانیش لە ساڵى ٢٠١٢ـەوە بۆتە ئەندام و فەلاح حەسەن  پۆستى ڕاوێژكارى سەركردایەتى و جێگرى سەرۆكى  بەدەست هێناوە.

كارزان حەیدەر

هەواڵی پەیوەندیدار