ئەنەکەسە بە فەرمی بانگهێشتی جنێف کراوە

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتیی کوردستان_سووریا دەڵێ، گفتوگۆی ئاشتی تایبەت بە سووریا ھەندێ دەستکەوت لەبواری مرۆیی بەدەست دێنێت و لەرۆژئاوای کوردستانیشدا ئەنەکەسە بە فەرمی بانگهێشتی جنێف کراوە.
لە ماوی پێنچ ساڵی رابردوودا دوو کۆنگرەی جنێف بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەکردنی شەڕی ناوخۆی سووریا ئەنجامدراوە، بەڵام کوردی رۆژئاوا بە گشتی بە تایبەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی بەشداریی ھیچکام لە کۆنگەرەکان نەبوون، بەڵام بۆ جنێف (3) کە بڕیارە رۆژی 29ی ئەم مانگە بەڕێوبچێت رەوشەکە تەواو گۆڕاوە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریاـ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد (د.عەبدول حەکیم بەشار) بە ماڵپەڕیی فەرمیی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی راگەیاند: "ئێمە لەگەڵ شاندی ئۆپوزسیۆن بەشێوەیێکی فەرمی دەعوەت کراوین و تاکە شاندین کە بە فەرمی دەعوەت کرواین، من لەناو دەستەی باڵای دانوستانکارم کە بە مەرجەعییەتی سیاسی و یاسایی ھەژماردەکرێت بۆ دانوستان".
(بەشار) سەبارەت بە بەشداریی کردنیان گوتیشی: "تا ئێستا ئێمە لە دانوستانداین سەبارەت بە بەشداریکردن یان بەشداریی نەکردن تا ئێستا بڕیاری کۆتاییمان سەبارەت بەو پرسە نەداوە.. سەبارەت بە قەبارەی بەشداریشمان ولەبەر ئەوەی بڕیاری چارەنووسساز بە تەوافوق و سازان وەردەگیرێت، لەسەرەتادا دانوستان سەبارەت بە قۆناغی گواستنەوەی سیاسیی دەستەڵات دەبێت، بۆیە کێشەکانی ناوخۆ دوادەخرێت بۆ قۆناغی دوا گواستنەوە و دواتر بیر لە گۆڕانی دەستوور شێوازی حوکمڕان دەکرێتەوە و ئۆپۆزسیۆنیش کێشەو مافی کوردیان لەبەرچاو گرتووە، ئێمە لە سەر جەم لیژنەکانی دەستەی باڵاو شاندی دانوستانکارو لیژنە راوێژکاریی ویاسایی و مافی مرۆڤ و ئافرەتان و راگەیاندن بەشدارین".
ئهو لهسهر ئهو باوهرهیشه كه کۆنگرە نهتوانێ دەستکەوتێكی ئهوتۆ لەبواری مرۆییدا بە دەست بێنێت، بەڵام دهشڵێت، ڕهنگه چارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی ئێستای سووریا بدۆزرێتەوە.
فایزە پاڵانی




