٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەیانەوێ ئەحمەد تورک بۆ چەندین ساڵ زیندانی بکەن

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info-  داواكاری گشتی شاری ماردین، دۆسیەیەكی تایبەتی لە بارەی سەرۆكی شارەوانی ماردین (ئەحمەد تورك) پێشكەش بە دادگەی ئامەد كردووە بۆ ئەوەی دەستگیری بكەن بۆ ماوەی ٧ تا ١٨ ساڵ، چونكە سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستانە.

لە راپۆرتێكدا كە لە ٤٤ لاپەڕە پێكهاتوە، داوا لە دادگەی توركیا كراوە ئەحمەد تورك دادگایی بكەن و بۆ ماوەی ٧ تا ١٨ ساڵیش داوای زیندانی بۆ دەكەن، بە گوێرەی ئەو راپۆرتەیش بێت هۆكارەكەی ئەوەیە كە ئەحمەد تورك بە نهێنی كار بۆ پەكەكە دەكات و ئەندامی ئەو پارتەیە.

ئاماژە دراوە كە ماوەیەكی زۆرە خەریكی كۆ كردنەوەی زانیارین لەسەر ئەحمەد تورك، بەوەی چۆن بە نهێنی ئەندامی پەكەكەیە و كاریان بۆ دەكات، بۆیە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە ئێستا كاتی هاتووە دادگایی بكرێت و، بە گوێرەی ئەو بەڵگانەیشی لەناو راپۆرتەكەدا هەیە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.

رۆژنامەی رادیكال بڵاوی كردوەتەوە، كە داواكاری گشتی ئامەد راپۆرتەكەی قەبووڵ كردوە و، ئێستا كاری لەسەر دەكەن.
بە گوێرەی زانیارییەكان ئەحمەد تورك گوتویەتی كە تا ئەوكاتەی كێشەی كورد چارەنەكرێت، پێویست ناكات پەكەكە چەك دابنێت. هەروەها چەند كەسێك وەكو شایەت قسەیان كردوە بەوەی ئەحمەد تورك سەر بە پەكەكەیە و، بەڵام بەو مەرجەی ناویان نەهێنرێت، بۆیە لە راپۆرتەكەدا ناوی شایەدەكان نەهێنراوە. 

كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار