٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە توركیا ٢٥ داعش دەستگیر كران

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info-  وەزارەتی ناوەخۆی توركیا رایدەگەیەنێت، كە دوێنێ توانیویانە ٢٥ چەكداری داعش دەستگیر بكەن، كاتێك ویستویانە بە قاچاغ بێنە ناو خاكی توركیاوە و، ئامانجیان ئەنجامدانی كردەی تیرۆرستی بووە.

بە گوێرەی ئەو راگەیاندنەی كە وەزارەتی ناوەخۆ بڵاوی کردووەتەوە، ٢٥ چەكداری داعش ویستویانە لە رێگەی شاری كیلیسەوە بە رێگەی نا یاسایی بێنە ناو خاكی توركیا، بەلآم بە خۆیان و ٢٢ منداڵیان دەستگیر كراون. بۆیە ژمارەی دەستگیركراوەكان ٤٧ كەسە.
ئەو ٢٥ منداڵەی كە لەگەڵ ئەو چەكدارانەبووە و، دەستگیر كراون جارێ هیچ زانیارییەكیان لەسەر نەزانراوە كە ئاخۆ داعش ئەوانی فڕاندوە یاخود منداڵی خۆیانن. وەزارەتی ناوەخۆی توركیا دەڵێت ئێمە دەست بە لێكۆڵینەوە دەكەین و پاشان بەیانی دەکەن.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردوە، كە پێدەچێت لەناو توركیا كەسانێك هەبێت هاوكارییان بكات بۆ ئەوەی بتوانن بە رێگەی نایاسایی بێنە ناو خاكی توركیاوە، بۆیە لێكۆڵینەوەی جیدییان دەست پێكردوە.

كارزان گلی


 

هەواڵی پەیوەندیدار