٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڵێن عەبدوڵا: کۆبوونەوەی دابێ، دەگەینە دەرەنجامی باش

سەرچاوە: KDP.info
بەڵێن عەبدوڵڵا.ئەرشیڤ.

هەولێر-KDP.info-  بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کۆبوونەوەی بارزانی و لایەنەکان زۆر ئەرێنی بوو؛ ئەوەش دەخاتە ڕوو چاوەڕوانن لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری گرنگ دەربکرێت.

(بەڵێن عەبدوڵا) ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆبونەوەی نێوان بارزانی و هێزە سیاسییەکان زۆر ئیجابی بوو، هەموو ئەو پرسانەی کەوتووەتە بەردەممان وەک ڕیفراندم و قەیرانی دارایی و پرسی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کە ئەو چوار پرسە زۆر گرنگ و هەستیارن، ئەم پرسانە بەدرێژی مناقەشە کرا و بیروڕای لەبارەوە کراوە، دواتر کۆمەڵێک ڕاسپاردەیان دەرکرد؛ هەموویان کۆکن لەسەر ڕیفراندۆم کە مافێکی ڕەوای گەلی کوردستانە."
دەیشڵێ: "دەمێنێتەوە سەر نەخشەڕێگاکانی حکوومەت، لەوێ سەرۆکی حکوومەت جێگری سەرۆکی حکووت ڕاپۆرتێکیان لەو بارەوە پێشکەش کرد، کۆمەڵێک هەنگاویان باس کرد بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی و، چارەسەری مووچەی خەڵک و پرسی پەرلەمان و، سەرۆکایەتیی هەرێم کە پەیوەندیی بەیەکەوە هەیە".

گوتیشی: "دواجار هەموو ئەو بیرۆکانە وای کرد کە بڕیار درا لێژنەیەکی بچووک پێک بهێنرێت کە پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو نوێنەریان تێدا دەبێ، کە سەرجەم ئەو پێشنیارانە قسەی لەسەر کراوە لە ماوەی هەفتەیەک گەڵاڵەی بکەن لە چوارچێوەی پرۆژەیەک دواتر ئەو پرۆژەیە بخرێتە بەردەم لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی دەوڵمەند بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت."
بەڵێن عەبدوڵا ئاماژەیشی دا: "کۆبوونەوەکە دەرچەیەکی گرنگ بوو بۆ ئێستای کوردستان؛ خەڵکی ئومێدی لەسەر هەڵچنیبوو، ئومێد دەکەین لە کۆبوونەوەی دابێدا بگەینە دەرئەنجامی باش".

هەواڵی پەیوەندیدار