مەخموور؛ تا ئێستا ١٣٠٠ کەس خۆیان رادەستی پێشمەرگە کردووە

مه‌خموور-KDP.info- خۆ ڕاده‌ستكردنی هاولاتیان له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعش له سنووری میحوه‌ری مه‌خموور بۆ ناوچه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و تا ئێستاش 1300 كه‌س توانیویانه خۆیان بگه‌یێننه ناوچه‌كانی بن دەستی هێزی پێشمه‌رگه.
( ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر) له ڕاگه‌یاندنی میحوه‌ری مه‌خموورەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هاتنی هاووڵاتیان و خۆڕزگاركردنیان له سنووری ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش بۆ لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌ماوه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی 2016 تا ئێستا 250 كه‌س خۆیان گه‌یاندووەته لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور.
(ئه‌حمه‌د) ده‌شیلێت: "ته‌نها له ساڵی 2015 هه‌زاروپه‌نجا كه‌سی تر توانیویانه خۆیان بگه‌یێننه سنووری میحوه‌ره‌كه‌مان و، بۆ ئه‌وه‌یش تیرۆریستانی داعش له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتیانه‌دا دزه نه‌كه‌ن، بەو پێیەوە ناوچه‌كه‌مان هاوسنووری تیرۆریستانی داعشی، ڕێكاری تایبه‌ت ده‌گرینه به‌ر؛ سه‌ره‌تا وه‌كو میوان هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و، پاشان له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی تر لێكۆڵینه‌وه‌ی توند ده‌كه‌ین؛ دوای ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه هاووڵاتین خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه پشكنینی پزیشكی‌یان بۆ ده‌كرێت یان به كه‌فیل ده‌چنه شوێنێك كه دیاری ده‌كه‌ن."
نەشوان بەرزنجی




