٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خۆشناو: پێویستە پەرلەمان کارا بکرێتەوە و رێککەوتنی نوێ بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت، وەکو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەوەداین کە پەرلەمانى كوردستان کارا بکرێتەوە و رێککەوتنی نوێ بکرێت و رێککەوتنی پێشوو کۆتایی پێھاتووە، بۆیە پێویستە ھەموو لایەنەکان بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بکەن.

(ئومێد خۆشناو) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئێمە باسمان لەوەکردووە دۆخی ئێستای پەرلەمان کاتییە و پێویستە تێپەرێندرێت، بەخۆشخاڵیەوە لەکۆبوونەوەی دوێنێى نێوان سەرۆکی ھەرێم و لایەنەکان باس لەوپرسە کراوە کە پێویستە پەرلەمان کارابکرێتەوە، بەدڵنیاییەوە ناکرێت وڵات بەبێ پەرلەمان بەرێوە بچێت، پێویستە کارابکرێتەوە.

(خۆشناو) گوتیشی:  ئێمە لەرابردووش بەھیچ شێوەیەک خوازیاری ئەوە نەبووین پەرلەمان بەودۆخە بگات، ئەوکەسانەش بەرپرسیارن کە پەرلەمانیان بەو دۆخەگەیاند، ئەگەر نا ئێمە ئێستاش تەکید لەسەر ئەوە دەکەینەوە پێویستە پەرلەمان کارا بکرێتەوە .

سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی کوردستان ده‌شڵێت، ئەولیژنەی دروست کراوە بۆ ئامادەکردنی راپۆرت لەسەر ھەموو پرسەکان و لەگەڵ لایەنەکانیش کۆدەبێتەوە و داوا لەولایەنانەش دەکرێت بێنە ناوپرۆسەکە کە بەشداری کۆبوونەوەی دوێنیان نەکردووە.

(ئومێد خۆشناو) ڕوونیشی کردەوە، کاتێک گۆران باس لەپێش مەرج دەکات بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکان پێمان وایە ئەوپرسە پێویسته‌ بەسازان و گفتوگۆ چاره‌سەربکرێت ئەگەرنا پێشمەرجی گەرانەوە بۆ پێش١٢/١٠/٢٠١٥ئێمەش پێش مەرجی ئەوەمان دەبێت کەبگەرێینەوە بۆ پێش ٢٣ی حوزیران کەبووە ھۆی تێکدانی ئە وسازانەی ھەبووە، یاخود بگەرێینەوە پێش روداوەکانی بارەگاکانی پارتی كه‌ کرانە ئامانج، بۆیە پێویستە بەرپرسیارەتی ئەم قۆناغە و گرفتی ئێمە لەگەڵ بەغدا و قەیرانی دارایی و شەری داعش و ئامادەکاری بۆ ریفراندۆم بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە مامەڵەى لەگەڵ بکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار