تەرمی ٢٠کۆچبەری دیکەی کورد دۆزرایەوە

ههولێر-KDP.info- بەرپرسی نوسینگەی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لەھەرێمی کوردستان رایگهیاند، تەرمی ٢٠کۆچبەری دیکەی کورد لەدورگەیەکی یۆنان دۆزراونەتەوە، کە لەدەریایی ئیجە خنکاون.
(ئامانج عەبدوڵڵا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "تەرمی ٢٠کۆچبەری دیکەی کورد لەدورگەیەکی یۆنان دۆزراونەتەوە، كه لە ھەفتەی رابردوودا لەدەریایی ئیجەدا خنکابوون و سەرجەمیشیان خەڵکی باشوری کوردستانن.
(عەبدوڵڵا) گوتیشی: "ئەوتەرمانە رەوانەی پزیشکی دادوەری دەکرێن و توێکاریان بۆ دەکرێن و دواتریش رەوانەى ھەرێمی کوردستان دەکرێنەوە، بۆ ئەوەی لەلایەن کەس وکاریانەوە بهخاك پسپێردرێن.
بڵند ئیبراھیم




