٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

توركیا بە فەرمی وەڵامی لەیلا زانای دایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info- سەرۆكایەتیی توركیا، بە فەرمی وەڵامی داواكەی پەرلەمانتاری هەدەپە (لەیلا زانا)ـی دایەوە لەبارەی ئەو داوایەی پێشكەشی كردبوو بۆ بینینی (رەجەب تەییب ئەردۆگان) و، پێیان باشە ئەو چاوپێكەتنە ئەنجام بدرێت.

گوتەبێژی سەرۆكایەتیی توركیا (ئیبراهیم كاڵن)، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەو داوایەی (زانا) كرد كە داوای بینینی (ئەردۆگان)ـی كردووە و گوتی، ئێستا سەرۆكایەتی كار لەسەر ئەو چاوپێكەتنە دەكات.

بە گوێرەی گوتەی (ئیبراهیم)، سەرۆككۆمار پێی باشە لەگەڵ (زانا) كۆ ببێتەوە و رەزامەندی دەربڕیوە، بەڵام لەبەر ئەوەی (لەیلا زانا) لە دەرەوەی وڵاتە، بۆیە تا دەگەڕێتەوە ناتوانن هیچ وادەیەك بۆ ئەو چاوپێكەوتنە دابنێن.

(كاڵن) ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە، هەمووان ئەو چاوپێكەوتنەیان پێ باشە و، بەم زووانە ئەنجام دەدرێت.

 

كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار