٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. رێبەر: پێویستە دەوڵەمەندەكان هاوكاریی حكوومەت بكەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووریی دهۆك رایگەیاند: "دەبێت ئێمە سوود لەو قەیرانە داراییە وەربگرین، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە كاتێك وڵاتەكەمان ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی دەبێتەوە، بە زووترین كات خۆمانی لێ دەرباز بكەین، هەروەها پێویستە هاووڵاتیان ددان بە خۆدا بگرن و ئەو قەیرانەی داراییەی ڕووی لە وڵاتەكەمان كردووە، كاتیە و چارە دەكرێت".

(د. رێبەر فەتاح)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  دیموكراتی كوردستان گوتی: "دەبێت ئێمە سوود لەو قەیرانە داراییە وەربگرین، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە كاتێك وڵاتەكەمان ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی دەبێتەوە، بە زووترین كات خۆمانی لێ دەرباز بكەین، پێویستیشە ئەو كەسانەی دەوڵەمەندن، هاوكاریی حكوومەت بكەن و پارەی خۆیان لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان خەرج بكەن، بۆ ئەوەی  ئەو كەسانەی هەژارن، لەو پڕۆژانەدا كار بكەن و بتوانن بژێوی دابین بكەن، هەروەها دەبێت حكوومەتی هەرێم ئەو بەرنامەیەی دەست پێ كردووە، فراوانی بكات و دەست بۆ چەند كەرتێكی دیكە بیبات و حكوومەت بچووك بكاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بكات".

(فەتاح) ئەوەیشی گوت: "پێویستە هاووڵاتیان ددان بە خۆدا بگرن و ئەو قەیرانەی داراییەی ڕووی لە وڵاتەكەمان كردووە، كاتییە و چارە دەبێت، بەڵام لە هەمان كاتیشدا پێویستە لەسەر حكوومەت ئەگەر نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ سەرووی 100 دۆلار بەرز ببێتەوە، دیسان لەسەر بەرنامەی چاكسازیی خۆی بەردەوام بێت، چونكە جارێكی دیكە بەهای نەوت هەر دادەبەزێت، هەروەها دەبێت حكوومەت بچووك بكاتەوە، هەرێمی كوردستان لە 5 ملیۆن كەس پێك دێت، زیاتر لە ملیۆنێك و 400 هەزار فەرمانبەر هەن، ئەوە لە هیچ وڵاتێكی جیهاندا نەبووە، بۆیە زۆر پێویستە حكوومەت لەسەر ئەو بەرنامەیەی راگەیاندووە، بەردەوام بێت".


رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار