٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ئابووریی ئەڵمانیا گەیشتە ھەولێر

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- وەزیری پەرەپێدان و ھاریكاری ئابووریی ئەڵمانیا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەلێره‌وه‌ گەیشتە پایته‌ختى ھەرێمی كوردستان.
 
 (گێر مۆلەر)، وەزیری پەرەپێدان و ھاریكاری ئابووریی ئەڵمانیا گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لە لایەن (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكان و (دڵشاد بارزانی) نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ئەڵمانیا پێشوازی لێكرا".
 
ئەڵمانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی لە سەرەتای شەڕی داعشەوە ھاوكاری سەربازی و مرۆیی پێشكەش بە ھێزی پێشمەرگە و ھەرێمی كوردستان كردووە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار