٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: ئەمساڵ دەبێتە ساڵی چاکسازی و نوێگەری لە هەرێمی کوردستاندا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێڕ-KDP.info-  (نێچیرڤان بارزانی) ڕایگەیاند، دەبێ زۆر بەپەلە خۆمان کۆ بکەینەوە، چونکە دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری بەسەر کۆی جومگەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەبووە. سەرۆکوەزیران بە داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کە خۆڕاگر بن، گوتیشی، ئەم دۆخە بە سەرکەوتوویی تێدەپەڕێنین و بەو هەنگاوانەی چاکسازی دەینێین، کۆمەڵگایەکی دادپەروەر و خۆشگوزەران بنیات دەنێین.
لە کۆنفڕانسی چاکسازیی دارایی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، سەرباری قەیرانە داراییەکە، شەڕی داسەپاوی داعش بارێکی قورستری هێنایە ئاراوە، ئاوارە و پەنابەرانیش سەربار و بن بار.
(نێچیرڤان بارزانی) لە وتارەکەیدا ەجختی کردەوە، ئەو بەرنامەیەی وەزارەتی ئابووری پلانی بۆ داناوە، دەبێتە بەرنامەیەکی تەواو و بناخەی کاری داهاتوومان. هاوکات سوپاسی (ڕێباز حەملان) و ستافەکەی کرد کە بە باشی ئەرکەکانیان ڕاپەڕاندووە.
گوتیشی، کار دەکەین بۆ داڕشتنەوەی پەیکەری بانکە حکوومییەکان و دارشتنەوەی ستراتیژ بۆ بارە داراییەکەمان تا گەیشتن بە ئابووریێکی سەردەمیانە.. هەروەها کار دەکەین بعۆ هێنانە ئارای شەفافیەت و متمانە لە نێوان حکوومەت و هاوولاتیدا، بەو هەنگاوانەیش کە دەبێ بیانێین و لە بەرنامەدایە، وەزارەت دەبێ بە وەزارەتێکی سەردەمی لە ناوچەکەدا.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها گوتی، دەبێ بەو هەڵانەماندا بچینەوە ک لە ڕابردوودا نەمانتوانیوە بیکەین، بۆیە دەبێ پلان بۆ پاشەڕۆژ دابنێین و، چاکسازی لە هەموو ڕوویێکەوە بکەین.. ڕایشیگەیاند، ئەمساڵ دەبێتە ساڵی چاکسازی و نوێگەری لە هەرێمی کوردستاندا.
هەر لەو وتارەیدا، (نێچیرڤان بارزانی) رایگەیاند، کە سیاسەتی بڕیاری تەقەشوفی دارایی جێبەجێ دەکەن. لەم چوارچیوەیش کەمتر لە مووچەی خۆیان مووچە بە فەرمانبەران دەدرێ و ئەوی دیکەیان بۆ پاشەکەوت دەکرێ، بەڵام دەبێ بزانین کە ئەم هەنگاوە چاکسازی نییە و تەنیا بۆ ماوەیەک دەبێ.. بڕوام وایە کە، ئەو گۆڕانکاریانە بکەین سیاسەتی باشتر بێنینە پێشەوە و پشتبەستوو بەو بەرنامەیەی وەزراەتی دارایی کاری لەسەر کردووە.
ئاماژە بەوەی کە حکوومەتی عێراق بە کەمترین دارایی بەشداری لە ئیدارەدانی زیاتر لە ملیۆنێک هەشتسەدهەزار ئاوارە و شەڕی داعشدا دەکات، داوایشی لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد هاوکاریی پێشمەرگە بکەن، چونکە وەک سەرۆکوەزیران گوتی، ئەمە سەختترین دۆخە کە هەرێمی کوردستانی کردووەتەوە، بەڵام پێشبینیشی کرد "ئەم دۆخە تێدەپەڕێنین و کۆمەڵگایەکی دادپەروەر و خۆشگوزەران بنیات دەنێین و ڕۆژێک دێ دەبین بە خاوەنی دەوڵەتی خۆمان."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها گوتی، بۆ پاشەڕۆژێکی گەشتر داوا لە هەمووان دەکەم پێکەوە بمێنینەوە بۆ هێنانە دی خەونەکانمان. چونکە باوەڕم وایە بەم چاکسازییەی ئێستا دەیکەین، نەوەی نوێ باشتر و چاکتر لەم هەرێمەدا دەژی.


 

هەواڵی پەیوەندیدار