٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: حکوومەت پارەی هه‌با دابه‌شی ده‌كرد.. ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ دواتر په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، رایگه‌یاند، ''بەڕاستی پارە لە بەردەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا نییە، ئەگه‌ر نا لەو دۆخە خراپتر هەیە کە حکوومەت پارەی هەبێت و دابەشی نەکات، ئێستا گەورەترین تەحەددا بۆ هەرێمی کوردستان پرسی داراییە و ئەگەر بێت بۆ کەی دای دەنێین.''

(نێچیرڤان بارزانی) لەبارەی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایگەیاند، كۆبوونەوەكە ئەرێنی بووە و ئەو كێشانەی كە هەیە بە باشی روونیان كردووەتەوە. راشیگەیاند "بەرپرسانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش پێشنیازی خۆیان هەبوو بۆ بارودۆخەكە، ئەوەش لە خەمخۆری خۆیانە".

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند "بە دڵنیاییەوە هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە كە مووچە دابین بكەین، لەوەشدا شەڕی داعش و مووچەی پێشمەرگە ئەولەویەتی ئێمەیە و، دواتریش وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی دێن".

لەبارەی دەنگۆی رێككەوتنی هاوبەشی یەكێتی و پارتییشه‌وه‌ لەبارەی وزە و نەوت، (نێچیرڤان بارزانی) رایگەیاند "هیچ شتێكی لەو شێوەیە نییە و بە دڵنیاییەوە دوورە لە راستییەوە".

لەبارەی مووچەی مامۆستایان و هەوڵوێستەكانیان، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رێز سوپاسیان بۆ مامۆستایان و مووچەخۆران هەیە "چونكە ئەوان زۆر ئارامیان گرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا بایكۆتكردن و خۆپیشاندان كێشەكان چارەسەر ناكات".

(نێچیرڤان بارزانی) دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌، كێشەی دارایی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوەیە، ئەو كێشەیەش پرسێكی جیهانییە و ناوچەكەی گرتووەتەوە، نەك تەنیا كوردستان.

هاوكات دڵنیایی دا كه‌ مووچەی كەس نافەوتێت و ئەوەی دەمێنێتەوە وەك قەرز لای حكوومەت دەبێت و دواتر دەدرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار