٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌رویه‌ك بوو بۆ چاره‌ی كۆی كێشه‌كان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆ بووەوه‌ و بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکەش ده‌ڵێت، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەرگایەک بوو بۆ چارەکردنی ھەموو کێشەکان.

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی (ئایدن مەعرووف) کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا بەشدار بوو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ جیاواز بوو لەگەڵ کۆبوونەوەکانی رابردوو، لەبەر ئەوەی جیددیەتێکی زۆر هه‌بوو ده‌رباره‌ی كۆی پرسەکان؛ بڕیاریش درا کە لیژنەیەک دروست بکرێت و لە ماوەی حەوت رۆژدا کار لەسەر پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم، هه‌روه‌ها کاراکردنەوەی پەرلەمان بکات و دواتریش جارێکی دیکە لەبارەی ئەنجامەکەی کۆ دەبنەوە.

(ئایدن مەعرووف) گوتیشی، ئەمڕۆ باس لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان نەکرا، بەڵام لە دوای حەوت رۆژەکە كه‌ لیژنه‌كه‌ ئه‌نجامه‌كانی ده‌خاته‌ ڕوو، لایەنەکان جارێکی دیکە کۆ دەبنەوە تا بزانن ئەو لیژنەیە به‌ چی گه‌یشتووه‌.

له‌ گوته‌كانی (ئایدن مەعرووف)ه‌وه‌ گه‌شنینی هه‌بوو و گوتی، کۆبوونەوەکە زۆر ئیجابی بوو و، دەرگایەک بوو بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان و چارەکردنی ھەموو کێشەکان.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار