پەرلەمان بۆ گەڕانەوەی تەرمی قوربانیانی ئیجە لەسەر هێڵە

هەولێر-KDP.info- "جێگرى به‌رپرسى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندى و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت: له‌به‌دواداچوونى به‌رده‌وامن له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ هێناوه‌ى ئه‌و ته‌رمانه‌ى كه له ده‌ریاى ئیجه له سنوورى توركیا و یونان خنكاون.
(ڤیان عه‌باس)، بە ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "له لیژنه‌كه‌مان به‌رده‌وامین له به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى بە دوو یەخت دەیانویست بە ده‌ریاى ئیجه‌دا بچنە یۆنان بەڵام خنكان؛ دواى به‌دواداچوونمان له‌گه‌ل به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كۆچ‌وكۆچبه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا و فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆمان ده‌ركه‌وت له به‌شى لاى توركیا 13 ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه 11 له‌وان ناسراونه‌ته‌وه و له به‌شى لا یونانیش 18 ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه له هه‌ردوو به‌شیش تا ئێستا 25 ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه له‌وانه‌ش 23یان خه‌لكى هه‌رێمى كوردستانن."
له‌باره‌ى هێناوه‌ى ئه‌و ته‌رمانه بۆ هه‌رێمى كوردستان (ڤیان) گوتى: "حكوومه‌تى هه‌رێم داواى له حكوومه‌تى توركیا كردووه تا ئه‌و 13 ته‌رمه به ڕێگاى خۆیان بگوازنه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆیه نووسینگه‌ى سه‌ركۆمارى توركیا بڕیارى داوه ته‌رمه‌كان بگه‌یێننه‌وه كوردستان."
جێگرى به‌رپرسى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندى و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى له په‌رله‌مانى كوردستان زیاتر گوتى :" له به‌دواداچوون به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ هێناوه‌ى گشت ئه‌و ته‌رمانه‌ى كه ماون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شى له سنوورى یونان دۆزراونه‌ته‌وه؛ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق و وه‌زاره‌تى كۆچ‌وكۆچبه‌رانیشدا له هه‌ماهه‌نگیداین.
نەشوان بەرزنجی




