٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شوێنە نایاساییەكانی كڕین و فرۆشتنی چەك دادەخرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، كڕین و فرۆشتنی چەك بە هەموو شێوەیەك لە كوردستاندا قەدەغەیە و، شوێنە نایاساییەكانی كڕین و فرۆشتنیش دادەخرێن.

(نازم هەركی)، جێگری لیژنەی ناوخۆ و ئاساییش لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كڕین و فرۆشتنی چەك نایاساییە، بەڵام لە كوردستاندا قاچاخچییەكان شوێنێكیان بۆخۆیان دابین كردبوو بۆ كڕین و فرۆشتنی چەك، بۆیە دەستگا ئاساییشییەكان بە باشیان زانی ئەم جۆرە شوێنانە نەمێنن، چونكە هەبوونی ئەم شوێنانە و كڕین و فرۆشتنی چەك، كۆمەڵێك گیروگرفتی دروست كردووە و كێشەی كۆمەڵایەتیی زۆری لێ كەوتووەتەوە، بێگومان ناشكرێت بە بێ یاسا كڕین و فرۆشتن بە چەكەوە بكرێت".

(هەركی) گوتیشی: "پارێزگای هەولێر دەستی بە داخستنی ئەم جۆرە شوێنانە كردووە كە مامەڵەی چەكیان لێ دەكرێت و ئەوەیش جێگای دەستخۆشییە، بەوپێیەش كە چەكەكان مۆڵەتیان نییە، لە داهاتوودا بڕیارەكە سەرجەم شوێنە نایاساییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ كڕین و فرۆشتنی چەك دەگرێتەوە و دادەخرێن".

 

فائیزە پاڵانی

هەواڵی پەیوەندیدار