٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەرەبەكانی مەخموور، وەڵامی راپۆرتێكی نێودەوڵەتی لەبارەی پێشمەرگەوە دەدەنەوە

سەرچاوە: KDP.info
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی عەرەبەكانی دەوروبەری شارۆچكەی مەخموور.

مەخموور-KDP.info-  عەرەبەكانی دەوروبەری مەخموور دەڵێن، ئەوان لە رێگەی میدیاكانەوە گوێبیستی راپۆرتی رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بوون دەربارەی عەرەبەكانی كوردستان و، ئەو راپۆرتەیش لە راستییەوە دوورە.


عەرەبەكانی دەوروبەری شارۆچكەی مەخموور، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: "راپۆرتەكەی رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی دەرەبارەی عەرەبەكانی كوردستان، دوورە لە راستییەوە و ئەجێندایەكی لە پشتەوەیە، چونكە گوندە عەرەبنشینەكان ناچاری كۆچكردن نەكراون، بۆیە ئەو راپۆرتە تاوانە دژی هەرێمی كوردستان".

ئاماژەیشیان دا كە، ئەوان سەدان ساڵە لەگەڵ كورد لەو ناوچەیەدا دەژین، دوای ئەوەی پێشمەرگە ئەو ناوچانەیان كۆنترۆڵ كرد، خێزانە عەرەبەكانیان گواستنەوە بۆ شوێنێكی ئارام، چونكە ئەو ناوچانە رۆژانە لە لایەن داعشەوە رۆكێتباران دەكرێن.

ئەمەیش دوای ئەوە هات، هەفتەی رابرد، رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاو كردەوە و، تێیدا پێشمەرگەی بەوە تۆمەتبار كرد كە گوایە خانووی عەرەبەكان دەڕووخێنن و ناهێڵن بگەڕێنەوە گوندەكانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار