کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە

هەولێر-KDP.info- لە سەعات ١١ـی پێشنیوەڕۆوە كۆبوونەوەی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە بەشداریی (كۆسرەت رەسووڵ) جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكوومەت و (قوباد تاڵەبانی)ـی جێگری سەرۆكی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا، 22 حیزب و لایەنی سیاسی بەشدارن، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان (فازڵ میرانی) سەرپەرشتی دەكات و شاندی یەكێتیی نیشتیمانی کوردستانیش(مەلابەختیار) سەرپەرشتی دەکات و (محەممەد فەرەج) ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەرپەرشتیی شاندی حیزبەكەی دەكات.
سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێیڕاگەیاندین، قەیرانی دارایی، پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و ڕیفراندۆم، لە گرینگترین پرسەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.




