٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكێتیی ئەوروپا داوا لە پەكەكە و توركیا دەكات ئاگربەست ڕابگەیێنن

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info- پەكەكە و دەوڵەتی توركیا ٦ مانگە شەڕیانە، یەكێتی ئەوروپا بە فەرمی بۆچوونی خۆی بڵاو كردەوە و، پێیان وایە كە دەبێت بە زووترین كات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و ئاشتی گیانی بەبەردا بێتەوە.

جێگری یەكێتی ئەوروپا (فدریکا موگرینی) لە كاتی سەردانیكردنی بۆ توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەپرسانی ئەو وڵاتە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا (مەولوود چاوش ئۆغلو) ئاماژەی دا كە پێویستە بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

ئەو گوتی: "ئەگەر لە لایەن پەكەكەوە پەلاماری توركیایش بدرێت، ئێمە وەكو یەكێتی ئەوروپا پشتگیری لە ئاشتی دەكەین و پێمان وایە پێویستە ئاگربەست ڕابگەیێنرێت و، وەكو ساڵی پار پرسی چارەسەری بهێننەوە بەر باس. بە بۆچوونی ئێمە تاكە چارەسەر بۆ ئەوەی ئارامی بۆ توركیا بگەڕێتەوە پرسی چارەسەرییە".

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەیش كرد كە ئەوان بە توندی ئیدانەی پەكەكە دەكەن بۆ ئەو پەلامارانەی كە لە باكوور دەیدات، بەڵام ئەوان بانگەواز بۆ هەردوو لا دەكەن كە بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

كارزان گلی
 

هەواڵی پەیوەندیدار