٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێوەست بە سەرۆکایەتی، هەدەپە بوو بە دوو بەشەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info- لەو ٢ ڕۆژەدا هەدەپە دووەمین كۆنگرەی خۆی بەست و، لە كۆنگرەیشدا هەردوو هاوسەرۆكی پێشوو (سەلاحەدین دەمیرتاش) و (فیگەن یوكسەكداغ) دووبارە بوونەوە بە هاوسەرۆك، هەروەها لە كۆنگرەكەدا تیشك خراوەتە سەر چۆنیەتیی هێنانی ئاشتی بۆ باكوور و هەروەها سیستەمی سەرۆكایەتییش باسێكی گەرموگوڕی گۆنگرە بووە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كەوتوەتە دەستی میدیاكانی توركیا، لەناو هەدەپەدا ٢ بۆچوون هەبووە لەسەر سیستەمی سەرۆكایەتی، ئاراستەیەكیان پێ باش بووە كە ڕاستەوخۆ ئەو سیستەمە ڕەت نەكرێتەوە، بەڵام ئاراستەكەی دیكە پێیان وایە بە هیچ شێوەیەك نابێت لەسەر سیستەمی سەرۆكایەتی هیچ گفتوگۆیەك بكرێت.

ئەو ئاراستەیەی پێی باشە لەسەر سیستەمی سەرۆكایەتی بۆ توركیا گفتوگۆ بكرێت، پێیان وایە رەنگە ئەو سیستەمە بۆ بەرژوەندی توركیا و هاووڵاتیانی كورد لە توركیا گرنگی خۆی هەبێت، بۆیە جارێ نازانن ناوەرۆكی ئەو پڕۆژەیەی كە ئاك‌پارتی بۆ سەرۆكایەتی نووسیویەتی چی تێدایە و نابێت ڕاستەوخۆ ڕەت بكرێتەوە.

ئەو باڵەی كە سەر بە دەمیرتاشن، زۆر توندن بەرامبەر بە سیستەمی سەرۆكایەتی و، ئەوان پێیان وایە سیستەمی سەرۆكایەتی بۆ بەرژەوەندی یەك تاكە دەنووسرێتەوە، ئەویش ئەردۆگانە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی سی‌ئێن‌ئێن بڵاوی كردووەتەوە، هەدەپەکان لەو كۆنگرەیەدا نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێككەوتنێك لەسەر سیستەمی سەرۆكایەتی بۆ توركیا.

كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار