٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بازیانی: قەیرانەكە كاتییە.. پێویستە لایەنەكان نەیكەنە موزایەدەی سیاسی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی سەنتەری هودا بۆ توێژینەوەی سیاسی رایدەگەیێنێت، پێویستە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ددان بە خۆدا بگرن، چونكە هەموو ئەو قەیرانانەی ئەمڕۆ ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، كاتین و لە ماوەیەكی نزیكدا هەرێمی كوردستان لەو قەیرانانە ڕزگاری دەبێت.

(د. محەممەد بازیانی)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دەبێت ئێمە ددان بە خۆماندا بگرین، دەبێت حكوومەتی هەرێم پڕۆژەیەكی چاكسازیی گشتگیری هەبێت، دەبێت هەوڵی ئەوە بدات وەك لە هەموو جیهان لە كاتی دروستبوونی قەیرانی دارایی دەوڵەمەندەكان كۆ دەكرێنەوە و هاوكاریی حكوومەت دەكەن بۆ ئەوەی لەو قەیرانە داراییەی تێی كەوتووە ڕزگاری بێت، بەڵام لە هەمان كاتدا پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان لەگەڵ یەكدی هاوكار بن و لەكاتی تەنگانە و دروستبوونی قەیرانی داراییدا، دەست لەناو دەستی یەكدی بنێن و یەكدەنگ بن، نەك وەك ئەوەی هەندێك لایەن خۆیان لەو قەیرانانە بێبەری دەكەن و وەك ئەوەی ئاگایان لێ نییە و هەموو ئەو قەیرانانە ڕووبەڕووی لایەنێك بكەنەوە، بۆیە پێم وایە دەبێت هەموو لایەنەكان دەست لەناو دەستی یەكدی بنێن بۆ چارەكردنی هەموو ئەو قەیرانانەی بەرۆكی هەرێمی كوردستانیان گرتووە، چونكە هەموو ئەو قەیرانانە كاتین و هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی".

( بازیانی) ئەوەیشی گوت: "دابەزینی نرخی نەوت یەكێك بووە لەو هۆكارانەی كە هەرێمی كوردستان تووشی قەیرانی دارایی ببێتەوە، بەڵام لە هەمان كاتیشدا حكوومەت بەرنامەیەكی باشی نەبووە، دەبووایە پێداچوونەوەی بە كارەكانی خۆیدا كردبایە، هەر لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانی داراییەوە مووچەی كردبایە نیوە، بۆ ئەوەی بیتوانیبایە هەموو مانگێك مووچە دابەش بكات، ئەوەیش لە هەموو حكوومەتەكان دەكرێت، پێویستە حكوومەت قەرز بكات، ئەو قەرزەیش لە دەوڵەمەندەكانی خۆی بكات تا قەیرانه‌كه‌چارەسه‌ر دەبێت، پاشان قەرزەكان بداتەوە، بۆ ئەوەی خەڵكی هەرێم لەو ڕەوشە ناخۆشە دەرباز بێت."

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار