٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تازەترین زانیاری لەسەر كۆنگرەكەی ئەمڕۆی هەدەپە

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info- لە دووەم كۆنگرەی ئەمڕۆی پارتی دیموكراتی گەلان، هەدەپەدا، هەردوو هاوسەرۆكی پێشوو (سەلاحەدین دەمیرتاش) و (فیگەن یوكسەكداغ) دووبارە بوونەوە بە هاوسەرۆك و ٧٦ ئەندامی تازەیش بوون بە ئەندامی ئەنجوومەن و ٢٦ ئەندامیش لە جێگەی خۆیان مانەوە.

ئەگەرچی لە هەواڵی ئەمڕۆی بەیانیدا كە لەسەر كۆنگرەی هەدەپە بڵاومان كردەوە، گوتمان دەمیرتاش و یوكسەكداغ لە جێگەی خۆیان دەمێننەوە، بەڵام گۆڕینی ٧٦ ئەندامی ئەنجوومەن و هێنانی كەسایەتی تازە لە شوێنیان چاوەڕواننەكراو بوو.
ئەوەیشی زۆر باسی لێوە كراوە بەوەی وەكو سوپرایزێك لێك درایەوە، لادانی ئەندام پەرلەمانی ئێستای هەدەپە (ئاڵتان تان) بوو لە ئەندامەتیی ئەنجوومەن. ئاڵتان لە هەڵبژاردنی ١ی نۆڤەمبەریشدا لە دوا ساتەكاندا ناوی خرایە ناو لیستی كاندیدەکان لەسەر شاری ئامەد.
جگە لە ئاڵتان تان، ئەندام پەرلەمان پێشووی هەدەپە (لەڤەنت توزەل)ـیش نەیتوانی ببێتە ئەندامی ئەنجوومەن، چونكە ئەوكاتەی سەرۆكوەزیرانی توركیا (ئەحمەد داودئۆغلو) لە حكوومەتی كاتیدا داوای لە توزەل كرد ببێتە وەزیری رۆشنبیری و لاوان و ئەویش ڕەتی كردەوە، هەدەپە زۆر لێی تووڕە بوو و، گوتی لە فەرمانی پارت لات داوە، بۆیە ئەمڕۆ سزایان دا و دەنگیان پێ نەدا تا ببێتەوە ئەندامی ئەنجوومەنی هەدەپە.
هەندێك لەو كاندیدانەی لە هەڵبژاردنی ١ی نۆڤەمبەردا نەیانتوانی بچنە پەرلەمانەوە دەنگی پێویستیان نەهێنا تا ببنە ئەندام پەرلەمان، لە كۆنگرەی ئەمڕۆدا بوون بە ئەندامی ئەنجوومەن وەكو (ڕەدوان تووران، یوردوسەف ئۆزسوكمەنلەر).
كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار