٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەرمی پێنج له‌ قوربانیانی ئیجە گەڕێندرانەوە هەرێم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی نوسینگەی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لەو 64 کۆچبەرە کوردەی لە ئاوی ئیجەدا خنکان، 34یان دۆزراونەتەوە و، دوانزەیان لێ توێکاری کراوە و بڕیارە بگەڕێندرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان؛ ڕوونیشی کردەوە، ھەر ئەمڕۆ تەرمی پێنج کۆچبەری دیکەی کورد گەڕێندراونەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان کە پار لە ئاوی ئیجەدا خنکابوون.

بەرپرسی نوسینگەی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان (ئامانج عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ڕووداوەکەی شەوی 22ـی ئەم مانگە کە دوو بەلەمی کۆچبەران لە ئاوی ئیجە ژێر ئاوکەوتن کە ژمارەیان زیاتر لە 80 کەس بوو 64 ھاوڵاتی باشوری کوردستان خنکان، کە تاوەکو ئێستا 34 لەوانە دۆزراونەتەوە و 19ی دیکەش بێسەروشوێنن، کە 12یان خەڵکی ئیدارەی ڕاپەرین و حەوتی خەڵکی کۆیە و چواری خەڵکی پیرەمەگروون و ژمارەیەکیان خەڵکی پارێزگای سلێمانین.
بەرپرسی نووسینگەی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان گوتیشی، ئەوانەی کە لە شەوی 22 ئەم مانگەوە خنکان تەرمی دوانزەیان توێکاری کراون لە فەرمانگەی دادپزیشکی و ئامادەن بۆ ئەوەی بگەڕێندرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و کەس و کارەکانیشیان چوونەتە تورکیا بۆ ئەو مەبەستە، کە ھەر یەکە لەو تەرمانە پێویستی بە 1700 دۆلارە و، بڕیارە حکوومەتی عێراق ئەو ئەرکە لە ئەستۆی خۆی دەگرێت.
وتیشی، ئەمڕۆ تەرمی پێنج کۆچبەری خەڵکی باشووری کوردستان گەڕێندراونەتەوە ھەرێمی کوردستان کە لە 23/12/2015 لە ئاوی ئیجەدا خنکان کە ھەموویان یەک خێزان بوون و، ژمارەیان حەوت کەس بوو و، تەنها دایکیان ڕزگاری بووە و ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی سلێمانی پێنجیان گەڕێندراونەتەوە ھەرێمی کوردستان و، بەرەو کەرکووک بەڕێ کران بۆ ئەوەی لە زێدی خۆیاندا بنێژرێن؛ دیارە یەکێک لە کوڕە خنکاوەکانیش هێشتا نەدۆزراوەتەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار