دوو داوایان لە عێراقە..بۆ پرسی جینۆساید دەچنە بەغدا

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای ناساندنی تاوانی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی و ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یێنێت: "ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و چاویان بە هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق بكه‌وێت تا بۆ دوو پرسی تایبه‌ت به جینۆساید داواكاری له حكوومه‌تی عێراق بكه‌ن."
(حوسێن قاسم حەسوون) ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ناساندنی تاوانی جینۆسایدكرانی كوردانی ئیزدی و ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له لیژنه‌كه‌مان هه‌وڵ دراوه به ڕێگه‌ی فه‌رمیی كاتێك دیاری بكرێت و دوامان كردووه تا له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق سه‌ركۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆ ببینه‌وه به‌ڵام تا ئێستا كاته‌كه دیاری نه‌كراوه چونكه وه‌ك ده‌زانین باره‌دۆخی ئه‌منی و ئابووری عیراق وا ده‌كات ماوه‌یه‌ك پێ بچێت."
بۆ مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ش (حوسێن قاسم) گوتی: "مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه تا به هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عیراق ڕابگه‌یێنین ڕێگا بده‌ن، چونكه زۆر ئیشمان كردووه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش دژ به كوردانی ئیزدی و مه‌سیحی و شه‌به‌ك و پێكهاته‌كانی تر و، به‌ڵگه‌مان كۆ كردووەته‌وه و، ده‌بێت پێشكه‌ش به دادگای لاهای بكه‌ین به‌ڵام به‌ربه‌ستی یاسایی هه‌یه كه عێراق ئه‌ندام نییه له‌و دادگایه بۆیه دواكاری ئێمه ئه‌وه ده‌بێت یان عێراق ببێته ئه‌ندام له دادگای لاهای یاخود حكوومه‌تی عیراق ڕێگا بدات له چوارچێوه‌ی ده‌سەڵاتێكی دیاریكراو بۆ دادگای لاهای له مێژوویه‌كی دیاریكراو وه‌ك له به‌رواری 3ـی ئابی ساڵی 2014 به به‌رده‌وام له‌گەڵ ناوچه‌یه‌كی جوگرافی دیاریكراو وه‌ك نموونه شنگال تا به‌ڵگه و دوكیومێنته‌كان كۆ بكه‌نه‌وه چونكه حكوومه‌تی عێراق ده‌توانن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بده‌ن به دادگای لاهای.ن
ەشوان بەرزنجی




