٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەمیرتاش کورسییەکەی چۆڵ نەکرد

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info- لە دووەم كۆنگرەی ئەمڕۆی هەدەپەدا، سەرەتا بە شایی و گۆرانی كۆنگرەكە دەستی پێكرد و، پاشان بە داتاشۆ جاروبار وێنەی سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە (عەبدوڵا ئۆجەلان) نیشان دەدرا و هەروەها جگە لە ئاڵای هەدەپە، ئاڵای توركیایش هەڵواسرابوو، كۆنگرە وێنەی ئەتاتوركیشی لێ بووە.

دووەم كۆنگرەی هەدەپە بە ئامادەبوونی سەدان ئەندامی هەدەپە ئەمڕۆ لە وەرزشگایەکی ئانكارادا بەڕێوە چوو. سەرەتای كۆنگرەكە هەردوو هاوسەرۆك (سەلاحەدین دەمیرتاش) و (فیگەن یوكسەكداغ) وتارێكیان پێشكەش كرد و، ڕەخنەیان لە حكوومەت گرت بەوەی شەڕی لە باكوور هەڵگیرساندوە، بەڵام دەمیرتاش ئاماژەی دا كە ئەوان وەكو هەدەپە خەبات دەكەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی.

جگە لە (دەمیرتاش) و (یوكسەكداغ) هیچ كەسێكی دیكە خۆی كاندید ناكات بۆ پۆستی هاوسەرۆكی هەدەپە، بۆیە دەكرێت بڵێین لە ئێستاوە ئەو 2 كەسایەتییە هاوسەرۆكی هەدەپەن. بەڵام بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كەوتووەتە دەست میدیاكان، پێدەچێت گۆڕانێكی گەورە لە سەركردایەتییەکەی ئەو پارتەدا بكرێت و، پرسی شەڕی نێوان پەكەكە و توركیایش دەبێتە پرسێكی گرنگی كۆنگرەکە.

 

كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار