٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

واشنتۆن له‌ كاریگه‌ریی قەیرانی ئابووری و كێشەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانی پێشمەرگە تێده‌گات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانه‌ی پێشوازیكردنی له ستیوارت جۆنز  باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری رایگه‌یاند، پێویسته پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ میكانیزمێكی كارا بۆ پێكه‌وه‌كاركردنی هێزه‌كان له‌ پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره‌ بدۆزرێته‌وه‌.

لە دیدارێكێدا، كه‌ دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی جه‌نگی دژ به‌ تیرۆریستان لە پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە لە شنگال و كاریگەریی ئەو سەركەوتنانە لەسەر شەڕه‌كه‌ تاوتوكرا. مه‌سروور بارزانی دووپاتی له‌ بایەخی تێكشكاندنی سه‌ربازییانه‌ی داعش و ئازادكردنی مووسڵ كرد، كه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی به‌سه‌ر ئاینده‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه‌ ده‌بێت، هەروەها تیشكی خسته‌ سه‌ر كاریگه‌ره‌‌ ده‌روونییه‌كان و ئاستی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزی عێراقیی و كاریگەریی ئه‌و هەماهەنگییه‌ لە مسۆگه‌ری سەركەوتن و رایگه‌یاند، پێویسته میكانیزمێكی كارا بۆ پێكه‌وه‌ كاركردنی هێزه‌كان بدۆزرێته‌وه‌، كه‌ نه‌بێته‌ هۆی دروستبوونی حه‌ساسیه‌ت له‌ نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره‌دا.

هەر لەم دیداره‌دا ڕۆشنایی خرایە سەر سەردانی ئه‌م دواییه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ واشنتۆن و ئەنجامی ئەو سەردانە بە سوودبەخش وەسف كرا و له‌وباره‌وه‌ ستیوارت جۆنز رایگه‌یاند، واشنتۆن له‌ كاریگه‌ری قەیرانی ئابووری و كێشەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان تێده‌گات. هەروەها جەختیش لەوە كرایەوە، كە پێویستە هاوپه‌یمانی جیهانی لە تێپەڕاندنی ئه‌و قەیران و كێشانه‌دا یارمەتیی هه‌رێمی كوردستان بدات.
بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌ رزگاربووه‌كانی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.
 

هەواڵی پەیوەندیدار