٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق لە هەر بەرمیلە نەوتێك چەندی بۆ دەمێنێتەوە؟

سەرچاوە: KDP.info

داڤۆس-KDP.info- سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) رایگەیاند، پاشەكشەكردنی نرخی نەوت شەڕی دژ بە ‌داعشی سەخت و دژوارتر كردووە بە هۆی ئەو تێچوونە زۆرەی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی CNN(عەبادی) گوتی: "ئەگەر تێچووی بەرهەمهێنانی ئەو نەوتە لە كۆی گشتیی نرخەكە ببڕین، ئەوا لە بەرمیلێك نەوت تەنیا 13 دۆلارمان بۆ دەمێنێتەوە و سەرەڕای ئەوەیش دەبێ بەردەوامی بە جەنگی دژ بە تیرۆریستان بدەین و ئابووریی وڵاتیش بپارێزین".

سەرۆكوەزیران عێراق سوپاسگوزاریی خۆیشی ئاراستەی وڵاتی كوێت كرد كە بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار هاوكاریی عێراقی كردووە بۆ بونیادنانەوە كە هیچ لە وڵاتانی دەوروبەر نە هاوكاری سەربازی و نە مرۆیی ئەوتۆی عێراقیان نەكردووە.

جێی باسە تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلە نەوتێكی خاو نزیكەی 11 دۆلارە، كەچی بەغدا هەفتەی رابوردوو بەرمیلە نەوتی خۆی بە 22 دۆلار فرۆشتووە، لە كاتێكدا كە نرخی جیهانیی بەرمیلە نەوتێك، 27 دۆلار بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار